ئەمڕۆ سێیەمی مۆندیال یەکلایی دەبێتەوە
ئەمڕۆ هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیکا و ئینگڵتەرا لەسەر بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی جامی جیهانی ٢٠١٨ی رووسیا یاری دەکەن.
Moskova
مۆسکۆ - AA
ئەمڕۆ هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیکا و ئینگڵتەرا لەسەر بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی جامی جیهانی ٢٠١٨ی رووسیا یاری دەکەن.
هەریەک لە هەڵبژاردەکانی ئینگڵتەرا و بەلجیکا کە لە یاری رابردوو نەیانتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنن و خۆیان بگەیەننە یاری کۆتایی، ئەمڕۆ لەسەر بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی جامی جیهانی ٢٠١٨ی رووسیا رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
ئینگڵتەرا کە لە یاری پێش کۆتایی بە هەڵبژاردەی کڕواتیا دۆڕا، هەوڵدەدات لانی کەم بە بەدەستهێنانی پلەی سێیەم دڵی هاندەرانی ئاشت بکاتەوە.
لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی بەلجیکا کە چاوەڕوانی بەدەستهێنانی مۆندیالی لێدەکرا، هەوڵ دەدات لایەنی کەم پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت.
یارییەکەش کاتژمێر پێنجی ئێوارە بە کاتی هەرێمی کوردستان لە یاریگای کریستۆفیسک لە شاری سانت پێتێرسبورگ ئەنجام دەدرێت.
یارییەکە لە لایەن دادوەری ئێرانی عەلی رەزا فەغانییەوە بەڕێوەدەچێت.