Hüseyin Bağış
14 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2019
ئیستانبوڵ - AA
به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یاریی كۆتایی جامی سوپه‌ری ئه‌ورووپا له نێوان یانه‌كانی لیڤه‌رپوڵ و چێڵسیدا له ئیستانبوڵ، 15 هه‌زار پۆلیس له شاره‌كه‌دا ئه‌ركیان پێدراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئیستانبوڵ، به‌بۆنه‌ی یاریی كۆتایی جامی سوپه‌ره‌وه كه كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و له یاریگای ڤۆدافۆن پارك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ته‌نها له ده‌وروبه‌ری یاریگاكه هه‌شت هه‌زار و 500 پۆلیس جێگیركراون و به‌گشتی 15 هه‌زار پۆلیس بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی شاره‌كه له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كه‌دا راسپێردراون.
هه‌ر به‌هۆی یارییه‌كه‌وه هه‌ندێك له‌ڕێگاكانی ده‌وروبه‌ری یاریگاكه به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون.