لە چین ئۆتۆمبێلە کلاسیکەکان مێژوو دەگێڕنەوە
- لە چین، مۆزەخانەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە قۆناغە سەرەتاییەکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێلەوە ماونەتەوە، بوونە جێگەی بایەخی سەردانیکەرانیان و مێژووی ئەو سێکتەرە دەگێڕنەوە.
پەکین
لە پەکینی پایتەختی چین، مۆزەخانەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە قۆناغە سەرەتاییەکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێلەوە ماونەتەوە، بوونە جێگەی بایەخی سەردانیکەرانیان و مێژووی ئەو سێکتەرە دەگێڕنەوە.
مۆزەخانەی پەکین بۆ ئۆتۆمبێل لە ناوچەی فنگتای رۆژئاوای ئەو شارە، سەردانیکەرانی دەباتە جیهانی بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێل لە سەدەکانی ١٩ و ٢٠دا.
مۆزەخانەکە لە پێنج نهۆم پێکهاتووە، بەشێوەیەکی ئەندازیاریی سەرنجراکێش لەسەر ٥٠ هەزار مەتر چوارگۆشە دروستکراوە.
لەنێو موزەخانەکەدا زیاتر لە ٨٠ مۆدێل و براندی جیاواز ئۆتۆمبێل بوونی هەیە.
تێچووی دروستکردنی مۆزەخانەکە،٧٠٠ ملیۆن یەن (نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار)بووە و لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە دەست بە دروستکردنی کراوە و ماوەی چوار ساڵی خایاندووە.
ئامانج لە دروستکردنی مۆزەخانەی پەکین بۆ ئۆتۆمبێل، نوێگەرییە لە ژینگەی کولتووریی پەکیندا و لە سێ بەشی سەرەکی پێکدێت کە بریتین لە هەریەک لە: هۆڵی تەکنەلۆژیا، هۆڵی پێشکەوتن و دەستەبژێری پیشەسازیی ئۆتۆمبێلی کلاسیکی چین.
ئەم مۆزەخانەیە یەکەم مۆزەخانەی ئۆتۆمبێلە لەچین و لەپاڵ ئۆتۆمبێلەکاندا، وێنە و دیمەنی مێژووییش لەخۆدەگرێت.
لە پێشانگاکەدا ئۆتۆمبێلی مۆدێل کۆنی جۆری جاگوار، ڤۆلکسواگن، فۆرد، بوگاتی، ڤۆڵگا و چەندین جۆری تر نمایش دەکرێت کە هاوکات چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازیشی تێدایە.
ئۆتۆمبێلی سەردەمی جەنگی سارد و جەنگی جیهانی یەکەم کە تێیدا نوێنەرایەتی بلۆکی رۆژهەڵات و رۆژئاوای کردووە بە دیزانینی جیاواز بە ئاشکرا بەدەر دەکەوێت.
دیزاینە جیاوازەکان لە کوالیتی و بینییاندا بەتەواوی بەدی دەکرێت و لە گۆشەیەکی مۆزەخانەکەدا نیشان دەدرێت.
ئەو ئۆتۆمبێلانەی سەردەمانێک وەک دوایین مۆدێل لە فیلمەکاندا نمایش دەکران ئێستا لەو مۆزەخانەیە وەک ئۆتۆمبێلێکی کۆن و باوکی ئۆتۆمبێلە رەنگاڵەکانی ئێستا نمایش دەکرێن.