Cemal Sargati
05 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2016
سلێمانى - AA
لەپاش سێ رۆژ لە یەکەمین فێستیڤاڵى فیلمى نێودەوڵەتى سلێمانى ئەو فێستیڤاڵە کۆتایى بە کارەکانى هات لەو ماوەیەیشدا چەندین فیلمى نێودەوڵەتى و نێوخۆیى نمایشکران و خەڵاتى باشترین کورتە فیلمی نێوخۆیى و دەرەکى خەڵاتى فیلمى درێژ و خەڵاتى باشترین دەرهێنان و دادوەران دابەشکرا، لەو فێستیڤاڵەشدا بڕیار درا هەموو ساڵێک ئەم فێستیڤاڵە بەردەوام بێت".
لەو فێستیڤاڵەدا خەڵاتى باشترین سیناریۆ بەخشرایە سنیاریۆیى (مینا)کە لەنووسینى شوان عەتوف بوو هەروەها خەڵاتى رێزلێنان بەخشرایە هەریەکە لەبەهار قوردومى و مەسعود عارف و کەیوان کەریمى و هیوا ئەمین نەژادى دەرهێنەر کە بەفیلمەکانیان بەشدارى فێستیڤاڵیان کردبوو چەندین خەڵاتى تر دابەش کران لاى خۆشیانەوە هونەرمەندان داوا دەکەن کە هەموو ساڵێک لەم جۆرە فێستیڤاڵانە بەردەوام بێت".
ئەندامی بۆردى فێستیڤاڵ مەریوان عومەر بە ئاژانسى ئانادۆڵوى راگەیاند "ماوەى چوار رۆژ فێستیڤاڵى فیلم بەردەوام بوو لەکۆتا رۆژى فێستیڤاڵەکەش خەڵاتى رێزلێنان بەخشرایە هونەرمەندان و هەروەها خەڵاتى باشترین فیلمیش دیارى کرا".
گوتیشى "لەم فێستیڤاڵەدا میوانانى ناوخۆیى و بیانى ئامادەبوون ئەمەش بۆ گەلى کورد گرنگە کە لەم جۆە فێستیڤاڵانە بەردەوام بێت چونکە خزمەتى گەلى کورد و هونەرى کوردى دەکات".
ئاماژەى بۆئەوەشکرد"بۆ تێوچووى ئەم فیستیڤاڵە کەسانى دەوڵەمەن و دەست رۆشتوەکان سپۆنسەریان کردووە ئامادەییان دەربریوە کە هاوکارى ئەم فیستیڤاڵەبن بەوەش توانرا بەسەرکەوتووى ئەو فیستیڤاڵە بەرێوە بچێت".
مەریوان عومەر گوتیشى "ئەم فیستیڤاڵە توانى زیاتر لە 150 میوانى دەرووەى ووڵات بهێنیتە هەرێمى کوردستان کە ئەوانیش سەرجەمیان کەسانى بە ئەزموونن لە بوارى فیلم و سینەمادا توانرا کۆمەڵى بەرهەمى ئەوانیش بەشدارى ئەو فیستیڤاڵە پێ بکرێت".
هەروەها هونەرمەند و ئەندامى لیژنەى جیاکەروەى کورتە فیلم دیارى کەمال بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گووتى"من لەم فیستیڤاڵەدا توانیم لە لیژنەى جیاکەروەى کورتە فیلم بەشدارى بکەم بە هەوڵ و ماندوبونێ:ى زۆر توانیمان کۆتایى بەو فیستیڤاڵە بهێنین ئەمەش گرنگى و تایبەتى خۆى هەیە بۆ هەرێمى کوردستان و عێراق چونکە ئەمە یەکەمین جارە لەم جۆرە فیستیڤاڵانە لە شارى سلێمانى بەرێوە بچێت ".
گوتیشى"لە ئێستادا پێویستیمان بەوەیە کە چاوى بینەر بێت ئەو فیلمانە ببینێت کە کاریان لەسەر کراوە توانراوە بەرهەم بهێنرێن ".
دیارى هێواشى خواست کە لەم جۆرە فیستیڤاڵانە بەردەوامبن تاکو زیاتر خزمەتى هونەرى کوردى بکات ".
فێستیڤاڵى فیلم لە شارى سلێمانى بە بەشدارى زیاتر لە 100 بەرهەم ئەنجام درا ماوەى چوار رۆژى خایاند و لەکۆتایى فێستیڤاڵەکەشدا خەڵاتى رێزلێنان بەخشرایە فیلم سازان کە خۆى لە فیلم سازانى کوردستان و دەرەوەى کوردستان بینیوە هەرلەو فێستیڤاڵەشدا چەندین پانێڵ و سمینار لەبارەى فیلمەوە ئەنجام دران".