Sangar Hamad Azeez
29 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2017
سەرای بۆسنا - AA
هەریەک لە ئۆتۆمبێلی جۆری (Fiat 600) ئیتالی و ئۆتۆمبێلی جۆری بچووکی (Zastava 750) کە لە لایەن کۆمپانیای فیات کە دروستراوی یوگسلافیایە، لەسارای بۆسنا پایتەختی بۆسنا نمایش کران.
بەبۆنەی ٦٢مین ساڵیادی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی جۆری فیات ٦٠٠ کە سەرەتا لە یوگسلافیا بە ( Fiço )ناسرا. فێستیڤاڵێک سازکرا و تیایدا نمایشی ئۆتۆمبێلە دێرینەکانی جۆری (Fiat 600) و (Zastava 750) لە سارایبۆسنا کرا کە ژمارەیان ٦٦ ئۆتۆمبێل بوو.
فێستیڤاڵەکە کە لە لایەن رێکخراوی (Fiço Klub) سازکرابوو کە خاوەنی ئۆتۆمبێلەکانیش بەشداریان تێداکرد.
فێستیڤاڵەکە لە لایەن هاووڵاتیانەوە گرینگییەکی بەرچاوی پێدرا و لە تەواوی ئەو شارە هاووڵاتیان روویان تێ کرد.
ئۆتۆمبێلی جۆری (Fiat 600)ی ئیتالی کە یەکەم جار لە ساڵی ١٩٥٥ بەرهەمهێنرا سەرەتا لە جنێڤ نمایش کرا، دواتر لەهەمان ساڵ ئۆتۆمبێلی جۆری (Zastava 750) لە یوگسلافیا بەرهەم هێنرا کە لە لایەن کۆمپنیای فیاتەوە دروست کراو تا ساڵی ١٩٨٥ بەردەوام بوو.
ئەو دوو جۆرە ئۆتۆمبێلە زۆرترین خێراییان بریتی بوو لە ٩٠ کم لە کاتژمێرێکدا.