هونەر و كلتوور

یاسین مەحمود بەشداری لە ھەڵبژاردنی "وێنەی ساڵ"ی ئاژانسی ئانادۆڵودا کرد

سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتیی وەبەرهێنەرانیی كوردستان، یاسین مەحمود رەشید بەشداری لە ھەڵبژاردنی "وێنەی ساڵ"ی ئاژانسی ئانادۆڵودا کرد.

Rewa Mahmood Hasan  | 22.12.2020 - نوێکردنەوە : 23.12.2020
یاسین مەحمود بەشداری لە ھەڵبژاردنی "وێنەی ساڵ"ی ئاژانسی ئانادۆڵودا کرد

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتیی وەبەرهێنەرانیی كوردستان، یاسین مەحمود رەشید بەشداری لە ھەڵبژاردنی "وێنەی ساڵ"ی ئاژانسی ئانادۆڵودا کرد.

یاسین مەحمود رەشید ناسراو بە "مەلا یاسین" لە نووسینگەی خۆی لە شاری سلێمانی، دەنگى بەو وێنانە دا كە پەيامنێرانى ئاژانسى ئانادۆڵو لە ناوەوە و لە دەرەوەى توركيا چرکاندوویانە.

سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتیی وەبەرهێنەرانیی كوردستان، یاسین مەحمود رەشید لە بەشى وەرزش دەنگى بە وێنەى "لەنێو باخچەی ماڵەکانیاندا مەشق دەکەن "دا كە لەلايەن ئەرچین ئەرتورک-ەوە چرکێندراوە.

یاسین مەحمود رەشید لە بەشى هەواڵ دەنگى بە وێنەى "پەرستش لە ئایاسۆفیا دوای ٨٦ ساڵ'' كە لەلايەن محەمەد ئەنەس یڵدڕم-ەوە چرکێندراوە و لە بەشى ژيان دەنگى بە وێنەى "سەلوا یاری بە فرۆکەی جەنگی منداڵان دەکات" لە سووریا کە لەلایەن جەم گەنجۆ-وە چرکێندراوە.

سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتیی وەبەرهێنەرانیی كوردستان لە هەڵسەنگاندنى بۆ وێنەی "لەنێو باخچەی ماڵەکانیاندا مەشق دەکەن "كە لە بەشى وەرزش هەڵيبژارد، گوتى: "ئەم وەرزشی مەلەوانییە کە راهێنان دەکەن لە ماڵەوە لەکاتی کەرەنتین و بڵاوبوونەوەی کۆڤید-١٩ دا، منی بردەوە بۆ کاتی کەرەنتینەکە کە ئەو کات لە ماڵەوە لە باخەکەماندا ناوبەناو مەلەم دەکرد و کاتەکانم بەسەر دەبرد بە وەرزشەوە لە ماڵەوە".

یاسین مەحمود رەشید لەبارەی هەڵبژاردنی وێنەی "پەرستش لە ئایاسۆفیا دوای ٨٦ ساڵ'' ئاماژەی بەوەدا کە یەکێک لە ئارەزووەکانی ئەوەیە لەو مزگەوتەدا نوێژ بکات کە ساڵانێکی زۆر بە ناحەق لە نوێژکردن مەحروم کرابوو، هاوکات ئاماژەی بەوەدا جگە لەوە مزگەوتی قودس و ئەو شوێنانەی تر کە لە نوێژکردنی موسڵمانان قەدەغەکراون، حەز دەکەم بکرێنەوە بەڕووی موسڵماناندا و بچم نوێژیان تیادا بکەم.

سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتیی وەبەرهێنەرانیی كوردستان لە بەشی ژیان وێنەی "سەلوا یاری بە فرۆکەی جەنگی منداڵان'' هەڵبژارد لەوبارەیەوە رایگەیاند کە ئەمە دووەمین جارە دڵی پڕ دەبێت بۆ سووریا، یەکەم بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگەوە کە چەندین خێزان بێسەروشوێن بوون لە سووریا، ئێستاش کە ئەم منداڵە دەبینم یاری بەجەنگ دەکات.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın