Bestami Bodruk
18 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2020
دیاربه‌كر – AA
ئه‌و ته‌مومژه چڕه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه دیمه‌نێكی جوانی به قه‌ڵای زه‌رزه‌ڤان به‌خشیووه كه له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریەتی رۆما وه‌ك "سه‌ربازگه" به‌كارهێندراوه و په‌رستگای میتهراس ده‌كه‌وێته ئه‌و قه‌ڵایه‌وه و مێژووی قه‌ڵاكه بۆ سێ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م قه‌ڵا دێرینه كه له ٢٠١٤ه‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كلتور و گه‌شتیاریی توركیا ده‌ست كراوه به هه‌ڵكۆڵین تیایدا، له هه‌ر وه‌رزێكی ساڵدا دیمه‌نێكی دڵڕفێنی هه‌یه.
له رێگای درۆنه‌وه دیمه‌نی قه‌ڵاكه تۆمار كرا كه له‌نێو ئه‌و ته‌مومژه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه شوێن به شوێن زۆر چڕبووه‌ته‌وه.