Mesut Varol
17 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2020
وان – AA
دوای ئه‌وه‌ی به‌فر بهرزایییهكانی شارۆچكه‌ی باخچه‌سه‌رای له پارێزگای وان سپی پۆش كرد، ته‌مومژێكی چڕ گه‌ڕه‌كه‌كانی شارۆچكهکەی گرته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسیی ناوچەکە هۆشداری دا له بارینی به‌فر له به‌رزاییه‌كانی وان و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێشبینی ده‌كرێت ئاسمانی ناوچه‌كه به گشتی هه‌وراوی بێت و له ئێواره‌یشه‌وه به‌فر و باران له باكووری وان و به‌فریش له به‌رزاییه‌كانیدا ببارێت.
داوایشی له هاووڵاتییان كرد كه رێوشوێنی پێویست بگرنه به‌ر چونكه له‌وانه‌یه زوقمگرتن و به‌ستن له وان، هه‌كاری و مووش روو بدات و ته‌مومژ دروست ببێت.
پله‌كانی گه‌رما به شێوه‌ی ئاسایی وه‌رزی ده‌بن و سووكهبایهك له باشوور و رۆژئاواوه هه‌ڵ ده‌كات و ماوه ماوه ده‌گۆڕێت بۆ تونده‌با.
پێشبینی ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رما له وان و مووش ٧ پله، به‌دلیس ٦ پله و له هه‌كاری-یش ٥ پله بێت.