گه‌شتیاران به‌چڕی روو ده‌كه‌نه ئورفا
گه‌شتیاران رۆژانی پشوو روو ده‌كه‌نه ئورفا كه به "شاری پێغه‌مبه‌ران" ناسراوه و سه‌ردانی شوێنه‌واره مێژووییه‌كان به تایبه‌ت باڵكڵیگۆل ده‌كه‌ن كه شوێنی له‌دایكبوون و خستنه ناو ئاگری باوکی پێغه‌مبه‌ران، ئیبراهیمه.
Şanlıurfa
ئورفا – AA
گه‌شتیاران رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه كه رۆژانی پشوون له توركیا به‌چڕی روو ده‌كه‌نه ئورفا كه به "شاری پێغه‌مبه‌ران" ناسراوه. گه‌شتیاران سه‌ردانی شوێنه‌واره مێژووییه‌كان به تایبه‌ت باڵكڵیگۆل ده‌كه‌ن كه شوێنی له‌دایكبوون و خستنه ناو ئاگری باوکی پێغه‌مبه‌ران، ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ره.
له كه‌رتی گه‌شتیاری توركیادا، ساڵی ٢٠١٩ به "ساڵی گۆبه‌كلیته‌په" ناسێندراوه و سه‌ردانی چڕی گه‌شتیارانیش بووه‌ته هۆی دڵخۆشی دوكاندار و كاسبكاران.
توفان كۆچه‌ر كه له كۆجائێلی-یه‌وه هاتووە و یه‌كه‌مجاره سه‌ردانی ئورفا ده‌كات، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "به‌ڕاستی ئێره زۆر خۆشه و كه‌شێكی كاریگه‌ری هه‌یه، پێم باشه هه‌موو كه‌س سه‌ردانی ئێره بكات".
سه‌رۆكی ژووری رێبه‌ری گه‌شتیاریی ناوچه‌كه، موسلیم چۆبان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو به شێوه‌یه‌كی چر گه‌شتیاران روو له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و گوتی: "له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما خه‌ڵك زیاتر روو لێره ده‌كات".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن