چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دێری مێژووییی مەریەمی پاکیزە له دیاربه‌كر بكرێته شوێنێكی گه‌شتیاری
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دێری مێژووییی مەریەمی پاکیزە له شارۆچكه‌ی چونگوش سەربە پارێزگای دیاربه‌كر، نۆژه‌ن بكرێته‌وه و بكرێته شوێنێكی گه‌شتیاری.
Diyarbakir
دیاربه‌كر – AA
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دێری مێژووییی مەریەمی پاکیزە له شارۆچكه‌ی چونگوش سەربە پارێزگای دیاربه‌كر، نۆژه‌ن بكرێته‌وه و بكرێته شوێنێكی گه‌شتیاری.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی چونگوش، عه‌لی سوئاد ئاكمه‌شه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌م دێره مێژوویییه كه له‌ئێستادا ته‌نها به‌شی په‌رستشی ئایینی ماوه‌ته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش چی‌یان له‌ده‌ست بێ درێغی ناكه‌ن.
عه‌لی سوئاد ئاكمه‌شه به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دێره‌كه ده‌بێته مایەی ئه‌وه‌ی ببێته شوێنێكی گه‌شتیاری گرنگ له شارۆچكه‌كه و ئه‌مه‌یش سوود به ئابووری خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رۆكی به‌شی مێژوو له كۆلێژی ئاداب زانكۆی دیجله، پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر ئۆكتای بۆزان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به درێژایی مێژوو موسڵمان و غه‌یره موسڵمان له شارۆچكه‌ی چونگوش پێكه‌وه ژیاون و به‌پێی تۆماره مێژووییه‌كان دێره‌كه له ١٨٤١ له سه‌رده‌می سوڵتان عه‌بدولمه‌جید نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه.
ئۆكتای بۆزان له‌باره‌ی دێره‌كه‌وه گوتی: "له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هەم ئه‌م دێره له ٣٠ ژوور پێك هاتبوو له ناوه‌وه فڕن، مه‌له‌وانگه و گه‌رماوی تیادا بووه وه‌ك بنكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری غه‌یره موسڵمانان و ئه‌رمه‌نییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری چونگوش و بووه. گرنگی ئه‌و په‌رستگایه له‌وه دایه كه له نیوەی دووەمی سەدەی یەکەمی پێش زایین بونیات نراوه و داوتر لە سەردەمی دەسەڵاتی کڵێسادا کراوەتە دێر".