Orhan Pehlül
04 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2022
ئادیامان - AA
پێشبینی دەکرێت بەروبوومی "خورمالو" کە لەناو خەڵکدا بە "خورمای بەهەشت" ناسراوە، لە قەزای گۆلباشی سەربە پارێزگای ئادیامان بگاتە حەوت بۆ هەشت هەزار تۆن.
خورمالو کە لەسەر رووبەری پێنج هەزار دێکار لە شارەکەدا بەرهەم دەهێنرێت لە وەرزی کۆکردنەوەیدا، بەوریایییەوە لە لقەکانی دەکرێتەوە و لەناو سندوق دەکرێت، دواتر لەلایەن بازرگانانی پارێزگاکانی دەوروبەرەوە دەکڕدرێن رەوانەی بازاڕەکانی ناوخۆ دەکرێن.

قایمقامی قەزای گۆلباشی، ئیحسان ئایرانجی بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە بەرهەمهێنەرانی ناوچەکە لە ساڵانی رابردوودا، گرنگییەکی زۆریان بەو جۆرە میوەیە داوە و لەسەر رووبەرێکی زیاتر بەرهەمی دەهێنن.

ئیحسان ئایرانجی ئەوەی خستەڕوو کە ئامانجیان ئەوەیە قەزاکە بکەنە ناوەندی بەرهەمهێنانی ئەم میوەیە لە رێگەی دابەشکردنی ئەو نەمامانەی کە بە پاڵپشتی حکوومەت بەسەر بەرهەمهێنەران دابەشی دەکەن و رایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا، ٣٠ هەزار نەمام لە ساڵی ٢٠٢١دا، ٢٠ هەزار و ئەمساڵیش ٢٣ هەزار نەمامیان بەسەر جووتیاراندا بەشکردووە.

- پێشبینی دەکرێت بەروبوومەکەی بگاتە حەوت بۆ هەشت هەزار تۆن
بەڕێوەبەری کشتوکاڵ و دارستانەکانی ئادیامان، نورەددین کییاس رایگەیاند، وەرزی کۆکردنەوەی خورمالو کە لە ناوچەکەدا دەچێنرێت، دەستی پێ کردووە و گوتی: "لەگەڵ زیادبوونی رووبەری چاندن، ساڵانە بەرهەمەکانیشمان زیاد دەکات. پێشبینی دەکەین بەروبوومی خورمالو لە ئادیامان بگاتە حەوت بۆ هەشت هەزار تۆن. لە بەرهەمهێنانی ئەم میوەیەدا، دوای قەزای هۆناز سەربە پاریزگای دەنیزلی لە پلەی دووەمین لە تورکیا".