Özkan Bilgin
06 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2020
وان – AA
ژماره‌یه‌ك له ئاره‌زوومه‌ندانی هاتنه‌خواره‌وه به په‌ڕه‌شووت دوای ئه‌وه‌ی به چیای ئارتۆس لە سنووری قه‌زای گه‌ڤاش سەربە پارێزگای وان كه سێ هه‌زار و ٥٥٠ مه‌تر له رووی ده‌ریاوه به‌رزه، هه‌ڵگه‌ڕان به په‌ڕه‌شووت له‌وێوه به ئاسمانی شاری وان‌دا فڕین.

هه‌ریه‌ك له عومه‌ر ئۆرهان، كه‌نان چیفتچی، نهسیلهان شاهین و نوروڵڵا گوڵاچار به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره لە کاتژمێرەکانی شەودا به چیای ئارتۆسدا، هه‌ڵگه‌ڕان و دوای چوار كاتژمێر و له‌گه‌ڵ كازیوه‌ی به‌ره‌به‌یان گه‌یشتنه لووتكه‌ی چیاكه.
دواتر ئۆرهان و چیفتچتی به هاوكاری هاوڕێكانیان پهڕهشووتیان هه‌ڵ دا و به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا فڕین. له‌و كاته‌شدا چێژیان له بینینی دیمه‌نه دڵڕفێنه‌كانی ده‌ریاچه‌ی وان ده‌بینی و دوای ٣٠ خولهك له فڕین له‌و نیمچه‌دوورگه‌یه نیشتنه‌وه كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر دوورگه‌ی ئاكدهمار.

ئۆرهان عومه‌ر به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه یه‌كه‌م جاریانه به په‌ڕه‌شووت له‌و ناوچه‌یه ده‌فڕن و ئامانجیشیان ئه‌وه‌یه ده‌ریاچه‌ی وان و ناوچه‌كه زیاتر بناسرێت.