ھەولێر
ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا لە ھۆتێل بێست ئین ئەربیل لە شاری ھەولێر لە ژێر دروشمی پشتگیری لە پێناو کۆمەڵگایەکی سەرتاسەری، نەتەوەیەکگرتووەکان بە ھاوکاری حکومەتی یابان رۆژی جیھانی خۆبەخشی رێكخست.
لە مەراسیمەکەدا ئاستی خۆبەخشی ھەندێك وڵات ئاشکرا کرا و تێیدا ئه‌وه خرایه‌ڕوو كه لە ولاتانی عەرەبی لە سەدا ٢٠ کاری خۆبەخشی دەکرێت. لە به‌ریتانیا ساڵانە ٢٢ ملیون کەسی سەرەوەی ١٨ ساڵ کاری خۆبەخشی دەکەن و ئەگە بە پارە حساب بکرێت دەكاتە ٦٤ ملیۆن دوڵار لە سالێکدا. ھەروەھا سالانە ٤٥٠٠ پرۆژەی خۆبەخشی لە لایەن گروپ و رێکخراوەکانی خۆبەخشی ئەنجام دەدرێ.
هه‌ر له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ئه‌وه شاكرا كرا كه لە وڵاتی فەڕه‌نسا ژمارەی خوبەخشەکان ١٢ ملیۆن کەسە و ساڵانە نزیکەی ٢٨٠٠ خۆبەخش رەوانەی دەرەوەی ولات دەکرێ. وڵاتی سوید ٩ ملیون دانیشتوی ھەیە کەچی ساڵانە پێنج ملیون كه‌س کاری خۆبەخشی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن. لە وڵاتی ئەمریکا کە گەورەترین کاری خۆبەخشی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، لە سەدا ٧٠ی دانیشتوانیان کاری خۆبەخشی دەکەن. ھەروەھا زوربەی وڵاتانی وەک ئەڵمانیا تورکیا و کۆریا كاری خۆبه‌خشی له‌بواری خوێندن و فێركردنه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان فه‌رسه‌ت سۆفی لەبارەی یاسای کاری خۆبەخشی په‌رله‌مان قسه‌ی كرد و گوتی: "ئێستا ئێمه له هه‌وڵی ئه‌وه داین له كاتێكی نزیكدا پرۆژه یاسای كاری خۆبه‌خشی له په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند بكرێت. ھەروەھا پێویستە له ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، بە روحیەتێکی مرۆڤ دۆستانە کار لەسەر ئەو پرسە بکەین."