ھەولێر
وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پشتیوان سادق لە مەراسیمی خۆبەخشی جیھانی بۆ رۆژنامەوانان گوتی: "ئەو دامەزراندنەی وەزارەتی پەروەردە و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ماموستایان گرێبەستە و بۆ ماوەی یەک ساڵە و ئەو ماموستایانە بۆ ئەو شوێنانە دادەنرێن کە كێشه‌ی کەمی مامۆستایان ھەیە بۆئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه کاریگه‌ری لەسه‌ر پرۆسەی خوێندن نه‌بێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیارمان داوە ئەو کەسانە دابمەزرێنین کە مەرجی ماموستایهتیان تێدایە و سه‌ره‌تاش ئه‌وانه وه‌رده‌گرین كه كۆلێژی په‌روه‌رد و بونیاتیان ته‌واوكردووه."
وەزیری پەروەردە هه‌روه‌ها دووپاتیکردەوە کە ئەو دامەزراندنە گرێبەستە و ئەگەر کۆلێژەکانی پەروەردە و بنیات نەتوانن ئەو بۆشاییه پڕبکەنەوە ئەوا ده‌رچوانی کۆلێژی زانست و ئاداب و زمانیش وەردەگیرێن.
لە بارەی پرۆسه‌ی دامه‌زراندنیش پشتیوان سادق گوتی: "فۆڕمەکان لە حەفتەی داھاتوو دەگەڕێتەوە و له ماوەی پێنج رۆژدا بڕیاری لە سەر دەدرێت و بۆ ماوه‌ی سێ رۆژیش سکاڵا وەردەگیرێت و دواتر ناوه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت و ئومێدەوارین پێش سەری ساڵ نوێ ئه‌و مامۆستایانه ده‌ست به كار بن و ده‌وامی خۆیان بكه‌ن."