Muhammed Furkan Güneş,Mohammed Baqi Hussein
30 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2019
ماردین - AA
مه‌تین ئهزیلمهز وه‌ستای تهلكاری سریان له ماردین، ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه له پیشه‌ی زه‌ڕه‌نگه‌ری و زیوگهریدا به‌كارهێنراون و له وهستاكانیهوه فێری بووه له شوێنكاره‌كه‌ی خۆیدا نمایشی كردوون.
ئهزیلمهز ده‌یه‌وێت ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه مێژووی هه‌ندێكیان بۆ 200 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه و له پیشه‌ی زه‌ڕه‌نگه‌ریدا به‌تایبه‌ت له لایه‌ن پیشه‌وه‌ره سریانهكانهوه به‌كارهێندراون، به نه‌وه‌ی نوێ ئاشنا بكات.
ئه‌م وه‌ستایه ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له وه‌ستاكانی خۆیه‌وه وه‌ك یادگاری بۆی ماونه‌ته‌وه، بردووه‌ته شوێنكاره‌كه‌ی و زانیاری له‌باره‌ی مێژووهكهیانهوه ده‌خاته‌ڕوو.
ئهزیلمهز ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئێستاش جار جاره ئه‌و كه‌ره‌ستانه به‌كارده‌هێنێت و له نه‌خشاندنی شێوازه كۆنه‌كاندا سوودیان لێوه‌رده‌گرێت.
ناوبراو رایگه‌یاند كه ماوه‌ی 42 ساڵه ئه‌م پیشه‌یه ده‌كات و ده‌یه‌وێت گه‌نجان فێری پیشه‌كه بكات له پێناو زیندوو هێشتنه‌وه‌یدا.
ئهزیلمهز هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له‌باره‌ی 42 ساڵ ئه‌زموونی پیشه‌ییه‌وه كتێبێكیشی نووسیوه و تیایدا نه‌خش و نیگاره‌كانی 200 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و شێوازی دروستكردنیانی خستووه‌ته‌ڕوو.