Halil İbrahim Sincar,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
03 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2019
ماردین - AA
قاوەی "موڕڕە" کە بە هۆی تامە تاڵەکەیەوە چێژێکی ناوازەی هەیە، بووەتە جێگەی بایەخی ئەو کەسانەی سەردانی پارێزگاکانی باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵو دەکەن.
درووست‌کردنی موڕڕە سەرەتا بە سوورکردنەوەی دانە سەوزەکانی قاوە و دواتر کوتانیان لەنێو دەسکەواندا دەبێت. دواتر لەنێو قاوەدانی گەورە کە پێی دەگوترێت "گومگوم" لەسەر ئاگری مقەڵی بۆ ماوەی کاتژمێر دەکوڵێندرێت و لە یەکێک لە قۆناغەکاندا بەشەکانی لە یەکتری جیادەکرێنەوە.
لە میانی کوڵانیدا چەند جارێک دەپاڵێورێت، قاوە و ئاوی تێدەکرێت و دوای ئەوەی لە پاشماوەکەی جیادەکرێتەوە، بۆ ماوەیەکی دیکە لەگەڵ هێلدا دەکوڵێنرێت. پاشان دەکرێتە نێو قاوەدانێکی مسەوە و ئامادە دەکرێت بۆ پێشکەشکردن بە ئارەزوومەندانی. بە هۆی ئەم کارانەوە ئامادەکردنی موڕڕە زیاتر لە سێ کاتژمێری پێدەچێت.
نەریتی پێشکەشکردنی قاوەی موڕڕە لە فنجانێکی بچووکی بێ دەسکدا دەبێت و یەک جار پێشکەش دەکرێت لە میانی پێشکەشکردنی بەو کەسەی دەیخواتەوە، گرنگیی زۆر بە رێز دەدرێت. موڕڕە سەرەتا پێشکەشی بەتەمەنەکان و دواتر پێشکەشی لاوان دەکرێت.
بە هۆی قورسیی ئامادەکردنییەوە، هەموو کاتێک قاوەی موڕڕە بەردەست نییە و لە رابردوودا لە ئاهەنگەکان، پرسەکان و رۆژە تایبەتەکاندا پێشکەشدەکرا. لەئێستاشدا لەسەر خواست و داواکاریی لە کافێ و رێستۆرانتەکاندا پێشکەش دەکرێت.
وه‌ستای موڕڕه ئۆنجه‌ل، باسی له‌وه كرد كه له باوكییه‌وه دروستكردنی قاوه فێربووه. ئه‌وه‌یشی خسته‌روو كه دروستكردنی قاوه‌ی موڕڕه به‌راورد به جۆره‌كانی دیكه‌ی قاوه زۆر قورستره و گوتی: "ئه‌و قاوهدانهی ئاو و هێلی تێده‌كه‌ین به ئاگری دار گه‌رمی ده‌كه‌ین. قۆناغی سه‌ختی قاوه دروستكردنه‌كه قۆناغی كوڵاندنێتی. دوای ئه‌وه‌ی ده‌یپاڵێوین دووباره دهیكوڵێنینهوه تا به ته‌واوی ده‌كوڵێت".
ئۆنجه‌ل باسی له‌وه كرد كه هه‌فتانه دوو بۆ سێ رۆژ موڕڕه دروست ده‌كه‌ن و پێشكه‌شی موشته‌ری و كاسبكارانی ده‌كه‌ن، باسی له‌وه‌یش كرد كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه زۆر حه‌زیان له‌و جۆره قاوه‌یه.
هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی ئیسماعیل سینجار كه له كه‌رتی گه‌شتوگوزاردا كارده‌كات باسی له‌وه كرد كه ئه‌و میوانانه‌ی سه‌ردانی شاره‌كه ده‌كه‌ن زۆر گرنگیی به به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان ده‌كه‌ن.
سینجار ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی پارێزگا سه‌ردانی شاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن زۆر حه‌زیان له موڕڕهیه و گوتی: "تامی ئه‌و قاوهیهمان زۆر خۆشه. ته‌نها یه‌ك خراپی هه‌یه ئه‌ویش وابه‌سته‌ت ده‌كات به‌خۆیه‌وه. ئێمه‌یش پێشكه‌شی هه‌موو میوانهكانمانی ده‌كه‌ین. ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه دێن و تامی ده‌كه‌ن دواتر شه‌یدای ده‌بن".