مەرسین
ئەندامانی سەندیكای یەكێتی ھەنگەوانانی پارێزگای مەرسین لە چاوەڕوانی ئەوەدان بەرھەمی ھەنگوینی ئەمساڵ لە لوتكەی شاخەكانی تۆرۆس بە بەرەكەت بێ.
سەرۆكی یەكێتییەكە، حەسەن چالیكئۆغڵو، لە لێدوانێكی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵ ئاماژەی بە بوونی ٢ ھەزار و ١٣٦ ھەنگەوان و ٢٨١ ھەزارو ١٩٥ دانە سندوقی ھەنگ لە پارێزگاكەیان كردەوە.
ناوچەی مەرسین، بەپێی بوونی ئەو رێژەیە، چالاكی ھەنگەوانانی، لە ریزبەندی چوارەمە لە ناو ناوچەكاندا لە سەرتاسەری توركیا.
چالیكئۆغڵو گوتی: "ھەنگەوانانی مەرسن بە سەرجەم ناوچەكانی توركیا وەك كۆنیا، نیغدە، قەیسەری، سیڤاس، یۆزگات و وان دا كۆچ دەكەن و دەسوڕێنەوەو ھەنگ و گوڵەكان بەیەك شاد دەكەن."
هەندێك جار وشكەساڵی لە وەرزی زستاندا نیگەرانی لە لای ھەنگەوانان دروست دەكا، بەڵام بارینی باران لە كۆتاییەكانی وەرزی زستان لە بەشە بەرزەكانی لاپاڵی شاخەكان بووە ھۆی پشكوتنی گوڵەكان.
چالیكئۆغڵو گوتیشی: "بەھۆی ئەگەری وشكەساڵی ترسی ئەوە ھەبوو كە بەرھەمی ھەنگوین لەم ساڵەدا خراپ بێ، بەڵام بەھۆی دوایین باران، رێژەی بەرھەمی ھەنگ بە بەراورد ساڵی پار لەم ساڵەدا زیاتر دەبێ، ئەو ھەنگوینەی لە بەرزایی شاخەكانی تۆرۆس كۆدەكرێتەوە بەھۆی بوونی گوڵی سروشتی، كوالیتەكەی زۆر بەرز دەبێ."
چالیكئۆغڵو ھەروەھا گوتی: "لە ھەر سندوقێك ١٦ كیلۆ ھەنگوین ھەیە و لەوە كەمتر نیە، باوەڕم وایە كە ھەنگەوانانی كۆچەر ٢٥- ٣٠ كیلۆ بەرھەم بێنن لە ھەر سندوقێكی شانەی ھەنگویندا، بەتایبەتی ھەنگوینی ئەمساڵ لە چاو ساڵی رابردوو دوو سێ قات زیاتر دەبێ."