هه‌ولێر
رۆژی دوو شه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، هاوشێوه‌ی شار‌و شارۆچه‌كه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان، له شاری هه‌ولێریش رێورەسمی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌مزگه‌وته‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌دان هاوڵاتی له ته‌مه‌ن و ره‌گه‌زه جیاوازه‌كان. سبه‌ینێی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه بۆ نوێژی به‌یانی و رێورەسمی جه‌ژنی ره‌مه‌زان روویان له مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات له شاری هه‌ولێر كرد.
پێشنوێژ و وتار خوێنی مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات، به‌شیر خه‌لیل وتارێكی به‌زمانی كوردی و عه‌ره‌بی پێشكه‌شكرد له به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به برایه‌تی نێوان موسڵمانان و هاونیشتمانیانی دانیشتووی هه‌ولێر و شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان كرد.
هه‌روه‌ها مه‌لا به‌شیر داوای له موسڵمانان كرد به‌گیانی دۆستایه‌تی له یه‌ك بڕوانن.
پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی جه‌لیل خه‌یات. ئاماژه‌ی به‌خراپی ئاسایش و دۆخی سیاسی عێراق كرد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیش به‌پێویستی زانی گفتوگۆ و دانوستان له نێوان پێكهاته‌كان هه‌بێ.
مه‌لا به‌شیر جه‌ختی له‌سه‌ر رۆڵی هێزهئاسایش پارێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردەوه، كه رۆڵی به‌رچاویان له سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
هه‌روه‌ها سڵاوی بۆ پێشمه‌رگه‌كان نارد كه ئێستا له به‌ره‌ی جه‌نگدان، به‌رگری له خاكی هه‌رێمی كوردستان و ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
له‌و مه‌راسیمه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیيان به‌شداریانكرد له نێویاندا هاوڵاتیانی بیانی و ناوچه‌كانی خواری عێراق زۆر به‌دی ده‌كران.
هاوڵاتی مورشید پیرداود بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێ: "جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ چه‌ند جه‌ژنێكی رابردوو كه‌مێك جیاوازتره، چونكه ئه‌م ساڵ ئاسایشی عێراق زۆر خراپ بووه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان خۆشبه‌ختانه ئاسایش به‌رقه‌راره و هیچ گرفتێكمان نیه هاوڵاتیيان به‌گیانی برایه‌تی جه‌ژن ده‌گێڕن."
له ساڵانی رابردوو له شاری هه‌ولێر مه‌راسیمی جه‌ژنه ئاینییه‌كان له‌باره‌گا حزبیه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چوو به‌رپرسان پێشوازیان له هاوڵاتییان و لایه‌نگرانیان ده‌كرد. به‌ڵام له دوای ساڵی 2004 پاش رووداوه‌كانی 1ی شوبات كه هه‌ردوو باره‌گای سه‌ره‌كی لقی 2ی پ.د.ك و مه‌ڵبه‌ندی 3ی ی.ن.ك ته‌قێنرانه‌وه، لایه‌نه سیاسییه‌كان، بڕیاریاندا چیتر مه‌راسیمی جه‌ژن نه‌گێڕن.
بۆ چه‌ند رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هێزهئاسایشپارێزهكانی هه‌ولێر پلانی تۆكمه‌یان داڕشتووه، له پێناو باش به‌ڕێوه‌چوونی رێورەسمهكه.
بە پێی زانیارییەکان لە رۆژانی جەژن لە سنووی پارێزگای ھەولێر نزیکە ٣٠ بنکەی تەندروستی و نەخۆشخانە و ئیشکگرەکانی فریاکەوتن بۆ خزمهتكرنی خه‌ڵك ئاماده‌كراون. ھەروەھا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بە چەند تیمێکی تایبەت چاودێری ئەو شوێنانە دەکا.