Sezgin Pancar,Rewa Mahmood Hasan
06 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2019
مەرسین - AA
٤٠ ژنە شۆفێری پاسی شارەوانیی لە مەرسین کە سەر بە بەرێوەبەرێتی لقی گەیاندنی بەکۆمەڵی سەرۆکایەتی گواستنەوە و گەیاندنن لە رۆژانی جەژنیشدا کار دەکەن بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بگەیەننە شوێنی مەبەست.
ئە و٤٠ ژنە شۆفێرانە بە روویەکی گەشەوە لە رۆژانی جەژندا لەسەر کارەکانیان بەردەوامن.
نوردان ئۆزبەی کەپێشتر ژمێریار بووە و دواتر دەستی داوەتە شۆفێری پاس، ئاماژە بەوە دەکات ٨ ساڵە لەسەر هەمان کار بەردەوامە.
ئۆزبەی ئاماژە بەوە دەکات تێڕوانینەکان بەگشتی بەرامبەر ژنی شۆفێر گۆڕاوە و گوتی:
"کاتێک دەستم کرد بەم کارە یەک ژنە شۆفێر هەبوو. دواتر من هاتم. لەسەرەتادا زۆر نارەحەتیمان توشبوو. بەڵام ئێستا هەموو شتێک گۆڕاوە ٤٠ ئافرەت شۆفێری دەکەن لە تەواوی مەرسیندا. بەهۆی زاڵبوونی هەستی دایکایەتیەوە دەڵێن شۆفێریەکەتان بەڕێزانەیە".
نوردان ئۆزبەی باس لەوە دەکات ئەو دڵخۆشە بەوەی کە لەرۆژانی جەژندا کەسەکان بەیەک دەگەیەنێت و دەڵێت کە کارەکەی خۆمم زۆر خۆش دەوێت.
پێشتر ئۆزبەی لە ٢٠١٥ دا لەلایەن بەڕێوەبەڕێتی ئاسایشی مەرسینەوە بە شۆفێری ساڵ هەڵبژێردرابوو.