كارهكانی وێنهگرتنی درامایهك سهرهڕای بوونی پهتای كۆرۆنا دهستیپێكردهوه
- لە شاری سلێمانی و بە پشتیوانیی وەزارەتی رۆشنبیری و هاوکاری کۆمپانیایەکی بواری پەیوەندییەکان، کاری وێنەگرتن بۆ درامایەک دەستیپێکرد کە چەندین مانگە بەهۆی سهرههڵدانی کۆرۆناوە هەنگاوەکانی كاركردن تێیدا، وەستابوون.
As Sulaymaniyah
سلێمانی-AA
لە شاری سلێمانی و بە پشتیوانیی وەزارەتی رۆشنبیری و هاوکاری کۆمپانیایەکی بواری پەیوەندییەکان، کاری وێنەگرتن بۆ درامایەک دەستیپێکرد کە چەندین مانگە بەهۆی سهرههڵدانی کۆرۆناوە هەنگاوەکانی كاركردن تێیدا، وەستابوون.
ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە شاری سلێمانی رێورهسمی دەستپێکردنی وێنەگرتنی درامای کرێچییەکان بەڕێوەچوو، کە کۆمپانیای مەستی فیلم بە پشتیوانیی دارایی وەزارەتی رۆشنبیری جێبهجێی دەکات.
دراماکە بە هاوکاری کۆمپانیایەکی بواری پەیوەندییەکان ئەنجامدەدرێت و سەرجەمی پێگەی وێنەگرتنەکان له شاری سلێمانی و دەورووبەرین. دەرهێنەری سووریی، غەسان عەبدوڵڵا کاری دەرهێنانی بۆ دەکات و نوسین و سیناریۆی شوعلە شەریعەتییە کە بەرەگەز ئێرانییە.
له رێورهسمهكهدا کە پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر تێیدا ئامادهبوو، گوتەیەکی پێشکەش کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە سلێمانی وەک پایتەختی رۆشنبیری پێشەنگە لەکاری هونەریدا و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هەرچەندە کاریگەریی کردووهتە سەر سەرجەم کەرتەکانی ژیان، بەڵام نەیتوانیوە کارە رۆشنبیرییەکان لە شارەکە رابگرێت.
هەڤاڵ ئهبوبهكر هیوای سەرکەوتنی بۆ ستافی دراماکە خواست و پشتگیری خۆی بۆ هەر کارێکی هونەریی دووپاتکردەوە کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری و پەیامی گرنگی کولتووریی دەداتە خەڵک.
دەرهێنەری دراماکە، غەسان عەبدوڵڵا لە گووتەیەکی کورتدا باسی لەوهكرد کە دراماكه هەوڵێکە بۆ چاککردنەوەی ئەو دۆخەی بەهۆی سیاسییەکانەوە لەنێو گەلانی رۆژهەڵاتدا تێکچووە و کۆمەڵانی خەڵک لە هەوڵی باشترکردنەوەی پەیوەندییەکانیاندان.
لەلێدوانێکیشدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، دەرهێنەری جێبەجێکار، نەزیر میرزایی ئاماژەی بەوەدا، دراماکە باس لە نەهامەتییەکانی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات كه بەهۆی هێرشە نەگریسەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و هاوکات ئەو جیابوونەوەیەی لەنێوان گەلانی ناوچەکەدا دروستبووە کە دواجار پەیامی ئەوە دەدات هاووڵاتیانی ئەم وڵاتانە دەتوانن ببنە یەک خێزانی گەورە.
یەکێک لە ئەکتەرە سەرەکیەکانی دراماکە، بەختیار کاکە، تهمهن ٣٧ ساڵانه، ئهو باس لەوە دەکات کە هەرچەندە فشارێکی زۆری دەروونییان لەسەرە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پهتای کۆرۆنا، بەڵام هەوڵدەدەن کە تەواوی رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێبکەن لەکاتی كاركردندا و گوتی: "نواندن لە فەزایەکدا کە پەتای کۆرۆنای تێدا بڵاو بووهتەوە دۆخێکی دەروونی ناخۆش درووستدەکات، بەڵام هەوڵمان داوە کە خۆمان لەژێر ئەو کاریگەرییە بهێنینە دەرهوه، بەتایبەت کاتێک ئەمە دەکرێت وەک مەحاڵ دەبینرێت بەڵام ئێمە ئەنجامی دەدەین، بۆیە دیسانەوە پاڵپشتێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی بەردەوام بین لە بەرزکردنەوەی ئاستی هونەری و رۆشنبیری لە وڵاتماندا".
لەدوای لێدوانەکان کێکی دەستپێکی وێنەگرتنی کارەکە بڕدرا و بەشداربووانی دراماکە و میوانەکان لە کێکەکەیان خوارد و وێنەی بەکۆمەڵیان گرت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن