هونەر و كلتوور

فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى فیلمى دهۆک بەڕێوەدەچیت

- ئێوارەى دوێنێ بە ئامادەبوونى پارێزگارى دهۆک و ژمارەیەک نوێنەر و کۆنسولى وڵاتان، یەکەم رۆژى فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى فیلمى دهۆک، بە بەشدارى ١١٢ ئەکتەر و سینەماکار لە ٧٤ وڵاتەوە بەڕێوەچوو.

Azad Mohammed Abdullah  | 10.09.2019 - نوێکردنەوە : 11.09.2019
فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى فیلمى دهۆک بەڕێوەدەچیت

Arbil

دهۆک – AA

لەگەڵ دەستپێکردنى فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى فیلمى دهۆک هەریەکە لە پارێزگارى دهۆک، فەرهاد ئەمین ئەتروشى کە بەڕێوەبەرى فێستیڤاڵەکە بوو بە یاوەرى لەگەڵ بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیرى و هونەرى پارێزگاى دهۆک، ئەیوب رەمەزان و جێگیرى بەڕێوەبەرى فێستیڤاڵ و بەڕێوەبەرى هونەرى فێستیڤاڵ لەسەر فەرشى سوور لە پێشوازى ئەکتەران و سینەماکاراندا بوون.

پارێزگارى دهۆک، فەرهاد ئەمین ئەتروشى و وەزیرى رۆشنبیرى لە حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە وتارەکانیاندا پاڵپشتییان بۆ فێستیڤاڵى فیلمى نێودەوڵەتى دهۆک دەربڕى و سوپاسى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و ئامادەبووانیان کرد.

دواتر ئاوازدانەر و موزیکژەنى کورد، دلشاد محەمەد سەعید بە بە ژەنینى کەمانەکەى ئاوازى گۆرانى بەهى خەیاڵى ئامادەبووانى ئارامکردەوە و سەرجەم ئامادەبووان بەبێ دەنگى لەگەڵ ئاوازەکە تێکەڵ ببوون، دواتر بە ئاوازى "مەلى ژارۆ مەلى" چۆش و خرۆشێکى گەورەى خستە نێو هۆڵەکە و ئامادەبووان بە چەپلە لێدان پێشوازییان لە بەرهەم و ماندووبوونى دەیان ساڵەى ئەو هونەرمەندە بە ئەزموونەى کورد کرد.

هۆڵى کۆنفرانسەکانى دهۆک پڕ بوو لە فیلمسازان و ئەکتەران و دەرهێنەرانى فیلم، ژمارەیەکى زۆر لە هونەر دۆستان و فیلم دۆستان لەنێو هۆڵەکە بە تامەزرۆوە لەو پارچە فیلمانەیان دەڕوانى کە لە پێشبڕکێدان بۆ وەرگرتنى خەڵاتى " فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى فیلمى دهۆک"

جێگرى بەڕێوەبەرى فێستیڤاڵى فیلمى نێودەوڵەتى دهۆک، بەنگین عەلى لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "یەکەمجار کە بیرمان لەم فێستیڤاڵە کردەوە، ئامانجامان کۆکردنەوەى سینەماکاران و ئەکتەرانى کوردى و بیانى بوو لە هەرێمى کوردستان بە گشتى و پارێزگاى دهۆک بە تایبەتى و هەروەها مەبەستیشمان بوو پارێزگاى دهۆک بکەین بە پردى پەیوەندى نێوان هونەرمەندانى کورد و هەرێمى کوردستانیش بکەین بە پردى پەیوەندى نێوان هونەرمەندان، ئەکتەران، سینەماکاران و فیلمسازانى کورد و جیهان".

ئەو گوتیشى: "فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى فیلمى دهۆک، ئامانجەکانى پێکاوە و تا ئێستا دەیان فیلم لە چوارچێوەى ئەم فێستیڤاڵەدا ژمارەیەکى زۆر لە فیلم بەرهەم هاتووە".

جێگرى بەڕێوەبەرى فێستیڤاڵى فیلمى نێودەوڵەتى دهۆک دەڵێت "ساڵانە ژمارەیەکى زۆر کە نزیک دەبێتە لە دوو هەزار فیلم بەشداریان پێ دەکرێت، دواتر بەگوێرەى بڕیارەکانى فێستیڤاڵ فیلمەکان دەستنیشان دەکرێن بۆ نمایشکردن لە ٧٤ وڵاتەوە فیلم هاتووە لە وڵاتانى ئەورووپا و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە نزیکەى دوو هەزار فیلم تەنها ١١٢ فیلم هەڵبژێردراوە بۆ پێشبڕکێ بە دەستهێنانى ناسناوى فێستیڤاڵى فیلمى نێودەوڵەتى دهۆک، هەڵبژاردنى فیلمەکەش لە رێگەى لێژنەیەکى پسپۆڕ دەبێت کە بڕیارە ١٦ ئەم مانگە دەستنیشان بکرێت".

بەنگین عەلى ئاماژەى بەوەدا کە ٤٤ فیلمى کوردى و ٢٠ فیلمى عەرەبى لە پێشبڕکێدان بۆ بەدەستهێنانى خەڵات و ناسناوى فێستیڤاڵى فیلمى نێودەوڵەتى دهۆک.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın