له شاری بهیروتی پایتهختی لوبنان ریێورهسمێك بۆ مهولانا جهلالهدین روومی و تهسهوف رێكخرا. چالاکییەکە لەلایەن ناوەندی کلتوری تورکی یونس ئەمرەوە بهڕێوهچوو.
بەڕێوەبەری ناوەندەکە جەنگیز ئەرۆغڵو لە مەراسیمی شهوهكهدا گوتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند ئەوان ئامانجیانە لەڕێی ئەو چالاکییەوە حەزرەتی مەولانا بە لوبنانیەکان بناسێنن.
لە مەراسیمەکەدا زۆرێک لە بەرپرسان و هونەرمەندان و باڵیۆزی تورکیا لەبەیروت ئینان ئۆزیڵدز بەشداریان تێدا کرد.
لە پرۆگرامەکەدا پێشانگای تابلۆی (جۆرجس مەتار)ی هونەرمەندی لوبنانی لەژێر ناوی (قوڵی عەشق) کرایەوە.
هاوکات باسێک لە سەر بیروبۆچوونەکانی حەزرەتی مەولانا و تەسەوفیش پێشکەش کرا.
پەیکەرەکانی مەتار کە لە دار و کانزا دروستی کردبوون، بوونە جێی بایەخی بەشدار بوانی چالاکییەکە.