ئەنقەرە
لە چوارچێوەی یەکەم پێشبڕکێی فۆتۆگرافیدا کە ئاژانسی ئانادۆڵو ڕێکی دەخات، ناو نووسین بۆ بەشداریکردن تێیدا تا شەوی ڕابردوو بوو.
تا ئێستا لە ١٠٠ وڵاتەوە چەندین کەسانی بەناوبانگی جیهانی ناوی خۆیان تۆمار کردووە بۆ بەشداریکردن لەو پێشبڕکێیەدا.
بڕیارە لە ١٤ و ١٥ ی مانجگی ئازار لیژنەی بڕیاردەر لەسەر هەڵبژاردنی فۆتۆگرافەکان کۆببنەوە و لە مانگی نیساندا ناوی هەڵبژێردراوانی بەشدار بووی پێشبڕکێکە ئاشکرا بکەن و دواتریش لە ئەنقەرە و ئیستانبوڵ پێشانگەیەکی تایبەت بکرێتەوە بۆ ئەو پێشبرکێیە لەژێر ناوی (ئیستانبوڵ فۆتۆ ئەواردس).
لەو پێشبرکێیەدا کە ناونوسین تێیدا لە یەکی تشرینی دووهەمەوە دەستی پێکردووە، لە ١٠٠ وڵاتی جیاوازەوە زیاتر لە ٦ هەزار فۆتۆ ڕەوانە کراوە بۆ ئادرەسی ئینتەرنێتی istanbulphotoaward.com و ئەمڕۆش ناونوسین کۆتایی هات.
لە پێشبڕکێکەدا هەریەک لە بەشەکانی هەواڵ و وەرزش و زنجیرەی هەواڵ و زنجیرەی وەرزشی هەیە. بۆ هەر چوار لەو بەشە بڕی ٥٨ هەزار دۆلار خەڵات دابین کراوە. یەکەمەکانی پێشبرکێکە ٨ هەزار دۆلار و دووهەمەکان ٣ هەزار دۆلار و سێهەمەکانیش هەزار و ٥٠٠ دۆلار خەڵاتیان پێ دەبەخشرێت.
لە پێشبڕکێکەدا کە زۆرێک لە فۆتۆگرافەرانی میدیا پرۆفیشناڵەکان بەشدارن، کاری فۆتۆگرافەکان لەلایەن لیژنەی بڕیاردەر کە پێکهاتوون لەکەسانی ناسراو، بڕیاری لەسەر دەدرێت. لیژنەی بڕیار دەر هەندێکیان کەسانی رۆژنامەوانی فۆتۆگرافەری ناسراون، لەوانە ئالیس گاربینەر ئەدیتۆری فۆتۆگرافی تایمز و لیو هیونگ خاوەنی خەڵاتی پولیزەری دامەزرێنەری سەنتەری فۆتۆگرافی شەنگهای و ئەدیتۆری فۆتۆگرافی گۆڤاری ستێرن هەراڵد مەنک و ڕێکخەری بەشی بەرەوپێشبردنی فۆتۆگرافی ئەی ئێف پی مایکڵ سکۆتۆ.
هاوکات هەریەک لە فرات چاغڵەیان ئەدیتۆری بەشی خزمەتگوزاری ئاژانسی ئانادۆڵو و لەگەڵ ئەحمەد سەل بەڕێوەبەری پەخشی هەواڵی بینراوی ئاژانسی ئانادۆڵو لەناو لیژنەی بڕیاردەر دان.
هەوڵی ئەنجام دانی پێشبڕکێی ئیستانبوڵ فۆتۆ ئەوارد بۆ یەکەمجار لەڕێگهی فێستیڤاڵی وینەی هەواڵیی ڤیسا پوەر لی ئیماج پەرپیگنان کە لەفەڕەنسا ڕێکخرا، ئاشکرا کرا.
هاوشانی خزمەتگوزاری بەخشینەوەی فۆتۆگرافی ئەرشیفی ٩٤ ساڵەی ئاژانسی ئانادۆڵو، فۆتۆگرافی گرنگ کە لە تەواوی جیهانەوە داخڵ بە سیستەم کراوە، له بەشی هەواڵە ڤیدیۆییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو پەخش دەکرێت.