هونەر و كلتوور

سلێمانی.. پیشانگای شێوەکاری ''پەنجا ساڵ ئەزموون''

Rewa Mahmood Hasan  | 15.12.2019 - نوێکردنەوە : 16.12.2019
سلێمانی.. پیشانگای شێوەکاری ''پەنجا ساڵ ئەزموون''

As Sulaymaniyah

سلێمانی-AA

مۆزەخانەی هونەریی هاوچەرخی سلێمانی پیشانگایەکی شێوەکاری لەژێر ناوی ''پەنجا ساڵ ئەزموون'' بۆ هەریەک لە هونەرمەندان، عەلی جۆڵا، عەلی کەریم، سلێمان شاکر و محەمەد کاکە محەمەد دەکاتەوە.

مۆزەخانەی هونەریی هاوچەرخ بە هاوبەشی لەگەڵ پارێزگای سلێمانی لە هۆڵی مۆزەخانەی هونەریی هاوچەرخ لە تەنیشت پارک تاوەری سلێمانی، پێشانگایەکی شێوەکاریی بۆ پێنج هونەرمەندی بەئەزموونی شارەکە دەکاتەوە کە هەریەکە و ٥٠ ساڵ خزمەتیان کردووە بە هونەری شێوەکاری و تابلۆکێشان.

لە پێشانگاکەدا بەئامادەبوونی هونەرمەندان و ژمارەیەکی زۆر هونەردۆست، رۆژی شەممە کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ کرایەوە و بڕیارە تا ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بەردەوامی هەبێت پێشانگەکە.

لە رۆژانی دووەم و دواتردا، پێشانگەکە بەیانیان لە کاتژمێر ١٠:٠٠ تا کاتژمێر ١٢:٠٠ و لە کاتژمێر ١٤:٠٠- ١٦:٣٠ بەردەوام کراوە دەبێت.

لە پێشانگەکەدا ژمارەیەکی زۆر تابلۆی کێشراوی هونەرمەندان نیشان دەدرێن.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن