هونەر و كلتوور

سلێمانی.. كەرنەڤاڵی ئاشتی

رێكخراوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئاشتی بەردەوام لە رۆژی جیهانی ئاشتیدا، كەرنەڤاڵێكی گەورەی لە شاری سلێمانی ئەنجامدا.

Dlshad Saifaalddin Ahmed  | 22.09.2019 - نوێکردنەوە : 24.09.2019
سلێمانی.. كەرنەڤاڵی ئاشتی

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

كەرنەڤاڵەكە شەوی رابردوو لە شانۆی رۆمانی لە شاری سلێمانی بە بەشداری ژمارەیەك گرووپی ناوخۆیی و بیانی و ئامادەبوونی هەزاران هاووڵاتی بەڕێوەچوو، بڕیارە لە رۆژی ٢٤ی ئەم مانگەش هەمان كەرنەڤاڵ لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت.

رێكخراوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئاشتی بەردەوام كە لە پێناو بنیادنانی ئاشتی کاردەکات، ساڵانە لە رۆژی جیهانی ئاشتیدا لە ٢١ی ئەیلوولی هەموو ساڵێک كە بەرۆژی ئاشتی جیهانی دەستنیشانكراوە، كەرنەڤاڵی نێودەوڵەتی ئاشتی سازدەکات، ئەمساڵیش لە شاری سلێمانی كەرنەڤاڵەكە ئەنجامدرا و دواتریش هەمان كەرنەڤاڵ لە شاری هەولێریش ئەنجام دەدرێت.

ریكخەرانی كەرنەڤاڵی ئاشتی لە سلێمانی، جگە لە باسكردنی بابەتی ئاشتی، چەند بابەتێكیان باس كرد بۆ میوانە بەشداربووەكان، بابەتەكان پێكهاتبوون لە مافی ئافرەتان، مافی گەنجان و دابینكردنی هەلی كار بۆ گەنجان.

پێشانگای ھونەری، ژەمەخواردنی نێودەوڵەتی، گۆرانی و میوزیكی كولتووری جیاواز، نمایشی جلوبەرگ بۆ ئاشتی بەشە سەرەكییەكانی كەرنەڤاڵەكەیان پێكھێنابوو.

بەڕێوبەری جێبەجێكاری رێكخراوەكە، هەستیار شێخانی لە بارەی كەرناڤەڵەكەوە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند كە رێكخراوەكەیان ساڵانە لە رۆژی جیهانی ئاشتی ئەم كەرنەڤاڵە ساز دەكات و بۆ دووەم ساڵی لەسەر یەكە ئەو كەرنەڤاڵە ئەنجام دەدات و گوتی: "لە كەرنەڤاڵی ئەمساڵدا چەندین گرووپ و كەسایەتی جیهانی بەشدارییان كردووە، لەوانەش گرووپی كامكاران گۆرانی بۆ ئاشتی دەڵێن، هەروەها گۆرانیبێژی عەرەبی، لەمیا جەمال لە تونس-ەوە كە بەشداربووی بەرنامەی تەلەڤیزیۆنیی ستار ئەكادیمی ٨ (٢٠١١) و زە ڤۆیس ١ (٢٠١٢)یە گۆرانی بۆ ئاشتی دەڵێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın