Emel Öz Gözellik
23 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2019
لۆس ئه‌نجله‌س – AA
براوه‌كانی خه‌ڵاتی ئێممی كه وه‌ك "ئۆسكاری ته‌له‌ڤیزیۆن" ناسراوه له ئه‌مریكا دیاریی كران.
له ٧١ه‌مین رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی ئێممیدا له هۆڵی شانۆگه‌ری مایكرۆسۆفت له لۆس ئه‌نجله‌س "خه‌ڵاتی باشترین زنجیره دراما" له ٣٢ لق به شایسته‌ی "Game of Thrones" زاندرا، به هۆی به لێهاتوویشیهوه پێته‌ر دینكلاگ خه‌ڵاتی "باشترین كۆمبارسی نێر له بواری زنجیره درامادا" پێبه‌خشرا.
خه‌ڵاتی باشترین "زنجیره درامای كۆمێدی" به Fleabag و خه‌ڵاتی "باشترین زنجیره درامای كوتهر"یش به Chernobyl درا.
به‌شێكی براوه‌ی خه‌ڵاته‌كانی ئێممی ٢٠١٩ به‌مجۆره‌ن:
باشترین دراما: Game of Thrones
باشترین كۆمێدی: Fleabag
باشترین ئه‌كته‌ری نێر له دراما: بیللی پۆرته‌ر، "Pose"
باشترین ئه‌كته‌ری مێ له دراما: جۆدی كامهر، "Killing Eve"
باشترین ئه‌كته‌ری كۆمیدی نێر: بیڵ هاده‌ر، "Barry" "Barry"
باشترین ئه‌كته‌ری كۆمیدی مێ: فۆیبه واڵه‌ر، "Fleabag"
باشترین كۆمبارسی نێر له دراما: پێته‌ر دینكلاگ، "Game of Thrones"
باشترین كۆمبارسی مێ له دراما: جولیا گارنه‌ر، "Ozark"
باشترین زنجیره درامای كورت: "Chernobyl"