Dlshad Saifaalddin Ahmed
01 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2019
سلێمانی ـ AA
فێستیڤاڵەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ھۆڵی تەوار لە لایەن رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بە بەشداری ژمارەیەکی زۆری منداڵان و کەسوکاریان بەڕێوەچوو.
لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین چالاکی ھونەری جۆراوجۆری موزیک و گۆرانی و ئۆپەرێت لەلایەن منداڵانی بەشداربووی فێستیڤاڵەوە پێشکەش کران.
سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە، سروە فەیزوڵڵا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کۆمەڵێک پڕۆژەی پەروەردەیی ھەیە کە بەشێک لە پڕۆژە پەروەدەییەکانی لە مەڵبەندی رۆشنبیری کازیوەی منداڵانە، منداڵانی سوودمەندی ئەم کازیوانە بەشداری مەشقەکان دەکەن و لەسەر کۆمەڵێک بابەت رادەھێنرێن و لە کۆتایشدا لە نمایشێکی لەم شێوەیەدا چالاکییەکانیان پێشکەش دەکرێن".
سروە فەیزوڵڵا گوتیشی: "مەشقەکان لە وەرزی ھاویندا ئەنجام دەدرێن و نمایشەکانیشیان لە کۆتایی پشووی ھاوین و دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی خوێندنەوەیە".
سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی منداڵانی سوودمەندی چالاکییەکە ١٠٠ منداڵە لە چەند مەڵبەندێکی سنووری پارێزگای سلێمانی .