دێرسم.. ئەو شوێنەوارانەی لەلایەن شوانێکەوە دۆزراونەتەوە دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردین
Tunceli
دێرسم- AA
لە گوندی ئاکیایک سەربە قەزای ئۆڤاجک لە پارێزگای دەرسیم، شوانێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە میانی لەوەڕاندنی مەڕەکانیدا، چەند پارچە شوێنەوارێکی مێژوویی دۆزییەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی لێ ئاگادار کردەوە.
پارێزگای دێرسم و بەڕێوبەرایەتی فەرهەنگ و گەشتوگوزاری پارێزگاکە بە هاوکاری بەڕێوبەرایەتی مۆزەخانەی دێرسم دەستیان بە لێکۆڵینەوە لەو شوێنە کرد کە ئاسەوارەکانی تیادا دۆزرابووەوە و لە ئاکامدا، کۆنترین شوێنەواری مرۆڤیان لە باکووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو دۆزییەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردینی ناوەڕاست و چاخی بەردینی راگوزەر.
مامۆستای زانکۆ، یاسەمین یڵماز لە مۆزەخانەی دێرسم ئەم شوێنەوارانەی بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن خستەڕوو و باسی لەوە کرد کە ماوەی پێنج ساڵە لە شارۆچکە جیاجیاکانی پارێزگاکەدا، سەرقاڵی گەڕانن بەدوای شوێنەواردا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن