هونەر و كلتوور

دیاربەکر.. دەستبەسەرداگرتنی سێ نووسراوی مێژوویی

فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای دیاربەکر، دەستی بەسەر سێ نووسراوی مێژوویدا گرت و شەش کەسیشی بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە شوێنەواری مێژوویی دەستگیر کرد.

18.03.2020 - نوێکردنەوە : 19.03.2020
دیاربەکر.. دەستبەسەرداگرتنی سێ نووسراوی مێژوویی

Diyarbakir

دیاربەکر-AA

پارێزگای دیاربەکر لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە فەرماندەیی جەندرمەی پاریزگاکە، هەواڵی ئەویان پێگەیشتووە کە لە شارۆچکەی بیسمیل، سێ گومانلێکراو چەند شوێنەوارێکی مێژووییان لایە و بەدوای کڕیاردا دەگەڕێن.

هێزەکان رۆژی ۱٦ی ئادار لە کاتێکدا گومانلێکراوەکان لە گەراجی شارۆچکەکە سەرقاڵی فرۆشتنی شوێنەوارەکان بوون، ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر ئەنجامدان و لەگەڵ سێ تۆمەتباری دیکە دەستگیریان کردن.

تۆمەتبارەکان سێ کتێبی نووسراو لەسەر پێستی ئاژەڵ و سێ سندوقی مێژووییان پێگیرا.

پارچە شوێنەوارەکان رادەستی بەڕێوبەرایەتی مۆزەخانەی شارەکە کران و شەش تۆمەتبارەکەش دەستبەسەرکران.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın