ھەولێر
فهلاح حهسهن ئهو گهنجهی شاری ههولێری پایتهختی ههرێمی كوردستانی عێراقه كه سی جۆر ئاژەڵی جۆراوجۆری بۆ جوانی راگرتوون کە سەردانیکارانی رۆژانە بە بێ بەرامبەر دێنە سەردانییان، لەکاتێکدا ھێشتا پایتەخت خاوەنی باخچەیەکی ئاژەڵانی گونجاو نییە.
فەلاح حەسەن لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٥ە گەنجێکی قسەخۆش و میوان دۆست و سنگ فراوان، خولیا و ئارەزووە گەورەکەی بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵان وای لێکردووە دەیان ھەزار دۆلار خەرج بکا و مانگانەش زیاتر لە ٢٥٠٠ دۆلار بۆ بەخێوکردنی ئاژهأهكانی خەرج بکا.
فەلاح حەسەن لەوبارەوه گوتی: "لە تەمەنی پازدە ساڵییەوە ئارەزووی بەخێوکردنی ئاژەڵم ھەیە، لەساڵی ١٩٩٨یشەوە لەم باخە کە رووبەرەکەی ٨٠ دۆنم (٢٠٠,٠٠٠) مەتر دووجا دەبێ چەندین جۆر ئاژەڵم راگرتووە و رۆژانەش خەڵک بۆ خۆشی دێنە سەردانییان".
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.