عەقەبە
دوای ئەوەی لەسەر بانگهێشتی ئوردن سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو ، مارتیال فەری پەڕەشوتوانی بەناوبانگی فەرەنسی لەبەرزی ٤ هەزار مەترەوە لەسەر وادی روم خۆی هەڵدا و زۆرێک لەئامادەبوانی توشی سەرسامی کرد.
وادی ڕوم کە یەکێکە لەگرنگترین شوێنە گەشتیارییەکانی ئوردن و خاوەنی سروشتێکی تێکەڵە لە بەردەڵان و لم، ههروهها چیای ئوم عەدەمی دەکەوێتە ئەم ناوچەیە كه بەیەکێک لە شاخە هەرە بەرزەکانی وڵاتانی ناوچەکە دادهنرێ.
ئەو شوێنە گەشتیاریە بۆ یەکەم جار لەڕێگەی لاورەنس کە لەو ناوچەیە کاری وێنەگرتنی بۆ کرا، ناوبانگی دەرکرد و لەساڵەکانی ١٩٦٢ دا چەندین خان و خێوەتگەی لێکرانەوە لەبری ئۆتێل بۆ مانەوە و حەوانەوەی گەشتیاران.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.