ریبات
راگەیەنرا ساڵی ٢٠١١ دیپلۆماتکاری فەرەنسی (فرانسوا دیلاترا)کە ئەو کات باڵیۆزی فەرەنسا بووە لە ئەمریکا، گوتوویەتی: وڵاتی مەغریب وەکو ژنێک وایە کە بە درێژایی شەو لەگەڵیدا بخەوی و عاشقیشی نەبی، بەڵام بە ناچاری دەبێ پاسیشی بکەی.
حکومەتی مەغریب لەو بارەیەوە دەڵێ: ئەو لێدوانەی دیلاترا، لە دەرەی کاری رەسمیی دیپلۆماتکارانەیە.
بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لەو قسەیە، سەدان مەغریبی، ئێوارەی رۆژی سێشەممە لەبەردەم تەلاری باڵوێزخانەی فەرەنسا لە ریباتی پایتەخت گردبوونەوە و داوایان دەکرد حکومەتی فەرەنسا پۆزش بۆ قسەی دیلاترا بێنێتەوە و لەو بارەیەوە هەڵوێستی رەسمی نیشان بدەن.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.