هه‌ولێر
له هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو، ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایگەیاند: ئەمساڵ بۆ یادەکانی ئەنفال و کیمیاباران، گۆڕانکاریی بەسەر بەرنامەکانیان دەهێنن و پرۆژەیەکیشیان داوەتە ئەنجومەنی وەزیران بۆ کەمکردنەوەی یادەکانی جینۆساید.
سه‌باره‌ت به بیست و شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی ئه‌نفال لە لایەن رژێمی پێشووی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌دام حوسێن، ئارام ئه‌حمه‌د گوتی: "ئامانجی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ئه‌وه‌یه بۆ یاده‌كان هه‌موویان رێك‌بخرێن، دەمانەوێ وا بكه‌ین له دوارۆژدا یاده‌كان ببن به‌یه‌ك و وه‌كو یادێكی نیشتمانی. به‌ڵام ئه‌مه هەروا به ئاسانی ناكرێ و کاتمان دەوێ."
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان لەو بارەیەوە زیاتر گوتی: "پرۆژه‌یه‌كمان هه‌یه داومانه به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی یاده‌كان كه‌مبكرێنه‌وه. یادی كیمیاباران و ئه‌نفال و جینۆساید بكرێنه یادی ره‌سمی، به‌ڵام یاده‌كانی دیکە ناوچەیی بن و ئیداره‌ی ناوچه‌كان سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن. ئه‌مه وه‌كو هه‌نگاوی سه‌ره‌كی ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو زیاتر رێكیان بخه‌ین. ئه‌مساڵ تا بۆمان بكرێ یاده‌كان به‌ره‌و یادی نیشتمانی ده‌به‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مان، شه‌هیدی ههمووانبێ. ساڵی پار به‌رنامه‌یه‌كمان هه‌بوو له فرمسێكهوه بۆ هیوا، ئه‌مساڵیش به‌هه‌مان شێوه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ین. یاده‌كان ساده بكرێنه‌وه، كه‌مترین گوتاری تێدابدرێ."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.