پێشانگای Istanbul Photo Awards 2021 كرایه‌وه
سێیه‌مین پێشانگای پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی وێنه هه‌واڵ ''Istanbul Photo Awards 2021'' کە ئاژانسی ئانادۆڵو سازی ده‌كات له مۆزه‌خانه‌ی وزه‌ی كه‌مپی سانتراڵئیستانبوڵی زانكۆی بیلگی ئیستانبوڵ ئیستانبوڵ كرایه‌وه.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سێیه‌مین پێشانگای پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی وێنه هه‌واڵ ''Istanbul Photo Awards 2021'' کە ئاژانسی ئانادۆڵو سازی ده‌كات له مۆزه‌خانه‌ی وزه‌ی كه‌مپی سانتراڵئیستانبوڵی زانكۆی بیلگی ئیستانبوڵ ئیستانبوڵ كرایه‌وه.
له پێشانگاکەدا ئه‌و وێنانە نمایش ده‌كرێن كه گوزارشت له رووداوه‌كانی ساڵی رابردوو ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، تەقینەوەكه‌ی بەیروت و پاڵەوانێتیی جیهانی سوپەربایک.
له كاتی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌دا كه تیایدا ئه‌و وێنانه نمایش كراون كه به شایسته‌ی خه‌ڵات زاندراون، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئۆغوز ئه‌نیس په‌رو رایگه‌یاند: "ئه‌وه حه‌وته‌مین جاره وه‌ك ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رئاستی نێوده‌وڵه‌تی Istanbul Photo Awards ده‌كه‌ینه‌وه و زۆر گرنگی پێ ده‌ده‌ین. له میانی ئه‌و كاته‌دا ئه‌و فۆتۆگرافه‌رانه‌ی خه‌ڵاته‌كانیان به شایسته زاندراوه ئاگادارمان ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی له سه‌رتاسه‌ری جیهان به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی شه‌ڕ و پێكدادان و كاره‌ساته‌كانی وه‌ك ئازه‌ربایجان، سووریا و لوبنان چی روو ده‌دات".
جێگری سه‌رۆكی زانكۆی ئیستانبوڵ بیلگی، ئاسڵی تونچ له‌باره‌ی پێشانگاكه‌وه گوتی: "ئاژانسی ئانادۆڵو له رێگای ئه‌م پێشبڕكێیه‌وه ماوه‌ی حه‌وت ساڵه سوود به یادگه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت له‌وه‌ی داخۆ له جیهان چی روو ده‌دات. خۆشییه كاتییه‌كان، دڵخۆشی و خه‌م و خه‌فه‌ت و هێماكانی په‌تای كۆرۆنا له وێنه‌یه‌كدا رێك ده‌خات و پێشكه‌شمانی ده‌كات. به راستی خزمه‌تێكی گه‌وره‌یه".
په‌یامنێری فۆتۆگرافه‌ر، ئادام پرێتی'یش گوتی: "بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی فۆتۆگرافی له‌سه‌ر ئاستی جیهان، له كلتور و وڵاتانی جیاواز به راستی ئه‌رێنییه. Istanbul Photo Awards به راستی یه‌كێكه له پێشبڕكێ متمانه‌پێكراو و شایسته‌كان. هه‌م پێشانگاكه و هه‌م كتێبه بڵاوكراوه‌كان زۆر باشن".
پێشانگاكه تاكوو ١٠ی كانوونی یه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها رۆژی هەیینی سێی کانوونی یەکەم لە شوێنی پێشانگاکە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ فۆتۆگرافه‌ر ئادەم پرێتی ئەنجام دەدرێت، كه براوەی خەڵاتی سێیەمی وەرزشی تاكه.
هێڵی ئاسمانیی تورکیا و ئاژانسی توركیا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی (TIKA)، به فه‌رمی سپۆنسەری پێشانگاکە ده‌كه‌ن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن