Heman Hussein Yaseen
26 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2021
ههولێر - AA
وەک دەربڕینی ھاوسۆزی و رێزگرتن لە قوربانییانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا، رێکخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ و پێکەوەژیان لەسەر قەڵای ھەولێر ژمارهیهك مۆمیان داگیرساند و ھاوخەمیی خۆیان بۆ قوربانییانی رووداوەکە دەربڕی.
لە ھاوخەمییەکدا، سەرۆکی رێکخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ و پێکەوەژیان، محەمەد سەباح گوتی: "بهداخێكی زۆرەوە کە بەھۆی ئاگرکەوتنەوەیەک لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە شاری بەغدا کە بووە ھۆی گیانلەدەستدانی ٨٢ کەس و برینداربوونی ١١٠ کەسی دیکە، بەناوی خەڵکی ھەرێمی کوردستانەوە ھاوخەمی خۆمان دەردەبڕین و لەخوای پەروەردگار داواکارین ئارامی بە کەسوکارییان بدات و شیفای بریندارەکان بدات".
ئهندامانی رێكخراوهكه وهك دهربڕینی هاوسۆزی و هاوخهمی بۆ رووداوی ئاگركهوتنهوهكهی نهخۆشخانهی ئیبن خهتیب، ٢٠ مۆمیان لهسهر قهڵای شاری ههولێر داگیرساند.
شەوی رابردوو، ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب کە تایبەت کراوە بە چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغدا کەوتەوە و بەھۆیەوە تا ئێستا ٨٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٠ی دیکەش برینداربوون.
دوای رووداوەکەش ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سەبارەت بە تاوتوێکردنی رووداوەکە سازکرد و لە کۆبوونەوەکەدا کار و ئەرکی ھەریەک لە وەزیری تەندروستیی، پارێزگاری بەغدا و بەڕێوەبەری فەرمانگەی گشتیی تەندروستیی رەسافە، ھەڵپەسێردرا و رەوانەی لێکۆڵینەوە کران.