Betül Yürük
02 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2021
نیویۆرك – AA
به‌هۆی ئاگری '"كالدۆر" كه له ١٤ی ئابه‌وه رۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكای گرتووه‌ته‌وه و هێشتا كۆنترۆڵ نه‌كراوه، باری له‌ناكاو له ویلایهتەکانی كالیفۆرنیا و نێڤادا راگه‌یه‌ندرا.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ویلایەتی كالیفۆرنیا ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه تا ئێستا، له‌سه‌دا ٢٠ی ئاگره‌كه كۆنترۆڵ كراوه.
به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌وه، زیان به ٨٠٠ كیلۆمه‌تر چوارگۆشه زەوی گه‌یشتووه و داواكراوه ٥٣ هه‌زار كه‌س بگوازرێنه‌وه ناوچه‌ی پارێزراو.
به‌هۆی به‌خێرایی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاگره‌كه‌وه، فه‌رمانڕه‌وای هه‌ردوو ویلایه‌ته‌كه باری له‌ناكاویان راگه‌یاندووه.
هۆشداریش دراوه له‌وه‌ی کە به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه، زیاتر له ٤٩٠ ماڵ و ١٢ شوێنكار زیانیان به‌ركه‌وتووه، هەروەها ٣٤ هه‌زار باڵه‌خانه مه‌ترسی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره به‌ته‌واوی بسووتێن.