عێراق, کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان.. ژمارەی تووشبوان ٧٥ ھەزار کەسی تێپەراند

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و دوو تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و ٢٥حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە".

Abdulhameed Husseın Karam  | 30.10.2020 - نوێکردنەوە : 31.10.2020
ھەرێمی کوردستان.. ژمارەی تووشبوان ٧٥ ھەزار کەسی تێپەراند

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و دوو تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) و ٢٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، شەش ھەزار و ٣٧٥ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە و دەرەنجام ھەزار و دوو تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:

پارێزگای ھەولێر، ٤٢٧ تووشبوو، حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان.

پارێزگای سلێمانی، ١٦٣ تووشبوو، حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان.

پارێزگای دھۆک، ٣٣١ تووشبوو، ھەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان.

پارێزگای ھەڵەبجە، ٣٢ تووشبوو، یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئیدارەی گەرمیان، ٣٨ تووشبوو و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئیدارەی راپەڕین ، ١١ تووشبوو و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٣٢ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە، ھاوکات لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا، ٦٤٠ ھەزار و ٧٠٩ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٧٥ ھەزار و ٣٣٦ تووشبوو . ھەروەھا دوو ھەزار و ٤٣١ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە .

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın