Zana Natık Kerem
04 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2021
ھەولێر ــ AA
لە ئاکامی ھێرشێکی تیرۆریستانی داعش بۆسەر خاڵێکی سوپای عێراق لە پارێزگای کەرکووک، ئەفسەرێک و یەک سەرباز کوژران.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی رایگەیاندووە کە تیرۆریستانی داعش، ھێرشیانکردووەتە سەر خاڵێکی سوپای عێراق لە ناوچەی دۆڵی چیای باشووری پارێزگای کەرکووک.
بەگوتەی سەرچاوەکە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، ئەفسەرێک و یەک سەرباز کوژراون.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت کە شەوی رابردوو، تیرۆریستانی داعش ھێرشیانکردە سەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە گوندی بەلەد سەربە ناحیەی تازە لە پارێزگای کەرکووک و لە ئاکامدا، چەکدارێکی حەشدی شەعبی کوژراو و دووی دیکەیش برینداربوون.