عێراق

کەرکووک.. رێکخراوی "İHH"ی تورکی گۆشتی قوربانی دابەشکرد

Ali Makram Ghareeb  | 23.07.2021 - نوێکردنەوە : 24.07.2021
کەرکووک.. رێکخراوی "İHH"ی تورکی گۆشتی قوربانی دابەشکرد

Kerkuk

کەرکووک- AA

رێکخراوی "İHH" کە رێکخراوێکی مرۆیی تورکییە لە شاری کەرکووک گۆشتی قوربانی بەسەر دوو هەزار خێزاندا دابەشکرد.

کارمەندی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی رێکخراوەکە، عەبدولقادیر ئۆزیغیت لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە ٣٥ ئاژەڵی گەورە لەو ئاژەڵانەی بە پارەی خێرخوازانی ئیستانبوڵ، کراونەتە قوربانی، لە شاری کەرکووک سەربڕدراون و بەسەر هەژار و کەمدەرامەتانی شارەکەدا دابەشکراون.

عەبدولقادیر ئۆزیغیت باسی لەوەشکرد کە گۆشتی قوربانی بەسەر دوو هەزار خێزانی ناوەندی پارێزگای کەرکووک و گوند و شارۆچکەکانی دەوروبەریدا دابەش کراوە و بەشی هەر خێزانێک کیلۆ و نیوێک گۆشت بووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın