15 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2020
بەغدا - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند، حکوومەتەکەی پلانی ئەوەیە هەیە سیستەمی دارایی وڵات رزگار بکات لە پشت بە داهاتەکانی نەوت.
کازمی لە لێدوانێکدا کە کەناڵی تەلەڤیزیۆنی نیمچەفەرمی عیراقییە بڵاویکردووەتەوە رایگەیاندووە "پشت بەستن بە نەوت ئەزموونێکی شکستخواردوو بووە، پلانی چاکسازییمان هەیە لە سیستەمی دارایی و کارگێڕییدا".
کازمی راشیگەیاند "پلانمان هەیە بۆ چاکسازی لە سیستەمی دارایی و کارگێڕی و دەربازبوون لە بەندایەتیکردنی نەوت، مکووڕین لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی".
عێراق لەسەدا ٩٣ی داهاتەکانی لە بوودجەی گشتی پشت دەبەستێت بە داهاتی فرۆشتنی نەوت.
عێراق لە میانی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ١١ ملیار دۆلار زیانی پێگەیشتووە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهاندا نرخی نەوت دابەزینی نەخۆوە بینیووە.