Zana Natık Kerem
15 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2020
بەغدا ــ AA
سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی گەیشتە شاری بەسرە باشووری عێراق.
نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە كە مستەفا كازمی بە گەیشتنی بۆ شاری بەسرە، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی لە شارەكە سازكردووە.
بەپێی راگەیەندراوەكە لە میانی كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكوەزیران مستەفا كازمی گوتی: "كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانمان لە بەسرە سازكردووە بۆ ئەوەی داواكارییەكانی دانیشتوانی شارەكە جێبەجێ بكەین، هەروەها خزمەتگوزارییەكانیان پێشكەش بكەن".
لە راگەیەندراوەكە باس لەوەیش كراوە كە هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا، مستەفا كازمی ئەوەی گوتووە "پێكەوە كاركردن یارمەتییمان دەدات بۆ تێپەڕاندنی ئەو بەرەنگارییانەی كە لەئێستادا بەرەوڕووی وڵاتەكەمان بووەتەوە".