Rewa Mahmood Hasan
03 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2023
سلێمانی - AA
ڤێستیڤاڵی بەهارەی بەرهەمی خۆماڵی لە کارگەی جگەرەی سلێمانی کرایەوە.
بە بەشداری چەند دەستێکی کاری خۆماڵی، ڤیستیڤاڵی نمایشی بەرهەمی خۆراکی و کاری دەستی و جوانکاری ناوخۆیی دەستیپێکرد و بریارە ٥ رۆژ بخایەنەێت.
لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو یەکێک لە سەرپەرشتیارانی ڤێستیڤاڵی بەهارەی بەرهەمە خۆراکییەکان، ساکار حەمە کەریم ئاماژەی بەوەدا کە بەبەشداری ٩٠ کەس و لە ٥٠ یەکەدا چەندین بەرهەمی خۆراکی، جوانکاری و کاری دەستیی خانمان نیشان دەدرێت و رۆژانە لە سەعات ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆوە تاوەکو ٩ی شەو کراوە دەبێت.
لە ڤێستیڤاڵەکەدا چەند ناوەندێکی کولتووری بە هەڵپەرکێ و گۆرانی هێندەی تر گڕوتینیان داوەتە میوانان.
هەریەک لە بەرهەمی کاری دەستی خانمان، هەنگوین، بەرهەمەکانی شیرەمەنی، گوێز و چەندین بەرهەمی تری خۆماڵی لە نێو ڤیستیڤاڵەکەدا خرابووە بەر دیدی سەردانیکەران.