Rewa Mahmood Hasan
13 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2020
سلێمانی - AA
ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێکیان بەبڕێک ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتووە بەھێزەکانیان کە کەسێک بڕێک ماددەی ھۆشبەری پێیە، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی توانیویانە تۆمەتبارەکە لە پارکی ھەواری شاری سلێمانی دەستگیربکەن.
لە راگەیەنراوەکەدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تیایدا ئاماژە بەوە دراوە تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکە ناوی (ز، ع، ح)و لەدایکبووی ١٩٩٠ە، لەکاتی دەستگیرکردنیدا ھێزەکانی پۆلیس دەستیان بەسەر ئۆتۆمبیلەکەیدا گرتووە کە بێ سەرەتایە.
ئاماژە بەوەشدراوە لە ئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی ١٤ی ماددەی هۆشبەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.