سياسەت, عێراق

پارێزگاری پێشووی کەرکووک نەجمەدین کەریم تووشی جەڵتەی مێشک بووە

نووسینگەی پارێزگاری پێشووی کەرکووک رایگەیاند، نەجمەدین کەریم تووشی جەڵتەی مێشک بووە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری تیمی پزیشکیدایە.

Sarmand Hameed  | 28.10.2020 - نوێکردنەوە : 30.10.2020
پارێزگاری پێشووی کەرکووک نەجمەدین کەریم تووشی جەڵتەی مێشک بووە

Arbil

هەولێر - AA

نووسینگەی پارێزگاری پێشووی کەرکووک رایگەیاند، نەجمەدین کەریم تووشی جەڵتەی مێشک بووە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری تیمی پزیشکیدایە.

نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری پێشووی کەرکووک لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە کە چەند رۆژێک پێش ئێستا نەجمەدین کەریم وەک ھەر ھاووڵاتیی و مرۆڤێکی ئاسایی تووشی جەڵتەی مێشک بووە و بەھۆیەوە کەوتووەتە نەخۆشخانە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری تیمی پزیشکیدایە.

نووسینگەی راگەیاندنی نەجمەدین کەریم سوپاسی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکانی کردووە کە بەپەرۆشن بۆ تەندروستی ناوبراو، ھاوکات سوپاسی ھەموو ئەو کەسایەتی و سەرکردایەتی لایەنەسیاسیەکانی لە ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیکەی کردووە بەردەوام لە پەیوەندیدابوونە و لە تەندروستی نەجمەدین کەریم دەپرسنەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا سوپاسی بەشێک لە دەزگاکانی راگەیاندن کراوە کە پیشەییانە مەمەڵەیان لەگەڵ ھەواڵی تێکچوونی دۆخی تەندروستی نەجمەدین کەریم کردووە.

نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری پێشووی کەرکووک راشیگەیاندووە کە تەنھا ئەوان رێگەپێردراون بە بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی نەجمەدین کەریم.

نەجمەدین عومەر کەریم، ساڵی ١٩٤٩ لە شاری کەرکووک لەدایکبووە، و لە ساڵی ١٩٧٦ رووی لە ئەمریکا کردووە و بووەتە خاوەنی رەگەزنامەی ئەو وڵاتە، تا ساڵی ٢٠٠٩ گەڕا‌یەوە ھەرێمی کوردستان.

نەجمەدین کەریم لە ئازاری ٢٠١١دا کە ئەو کات ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو، وەک پارێزگاری کەرکووک لە پشکی کورد ھەڵبژێردرا و تاوەکو رووداوەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ لەو پۆستەدا مایەوە.

لە ئەیلوولی ٢٠١٧دا, بەبڕیاری ئەنجوومەنی عیراق، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın