عێراق

٣٨مین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە بەهۆی تێکچوونی دۆخی ناوچەکە بەڕێوەنەچوو

Fariq Faraj Mahmood  | 17.03.2026 - نوێکردنەوە : 17.03.2026
٣٨مین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە بەهۆی تێکچوونی دۆخی ناوچەکە بەڕێوەنەچوو

As Sulaymaniyah

هەڵەبجە - AA

بەهۆی تێکچوونی دۆخی ناوچەکە، یادی کیمیابارانی هەڵەبجە کە ساڵانە لە ساڵڕۆژی کارەساتەکە ئەنجام دەدرا، بەڕێوەنەچوو.

ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، بە هۆی جەنگی نێوان ئەمریکا-ئیسرائیل دژ بە ئێران، یادی ١٦ی ئادار، (٣٨)مین ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە نەکرایەوە.

یادەکە بە بڕیاری پارێزگاری هەڵەبجە و بە بەمەبەستی پاراستنی هاووڵاتیان بووە و بۆیەش جیاواز لە ساڵانی پێشوو مۆنیۆمێنتی یادی کارەساتەکە لە هەڵەبجە کە ساڵانە لەم ڕۆژەدا قەرەباڵغ دەبوو، بە چۆلی مایەوە.

هاوکات مەزاری شەهیدانی کارەساتەکەش لە کەسوکاری شەهیدان و کەسایەتی و هاووڵاتیانی ناوچەکە کە ساڵانە لەم ڕۆژەدا سەردانیکەری هەبوو، چۆل بوو.

چۆلبوونی مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە دەرفەتێک بوو بۆ منداڵان کە لەسەر ئەو کەرستە سەربازییانە (فڕۆکە، تانک و تۆپ) یاری بکەن کە پاشماوەی کارەساتەکەن و لە حەوشەی مۆنیۆمێنت نمایش کراون.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın