بۆردومانکردنی بارەگایەکیی حەشدی شەعبی لە بەغدا برینداربوونی سێ چەکداری لێکەوتەوە
لە ئاکامی بۆردومانکردنی بارەگای لیوای ١٢ی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە باکووری بەغدا، سێ چەکدار حەشد شەعبی برینداربوون.
Arbil
ھەولێر ــ AA
دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە لە ئاکامی بۆردومانکردنی بارەگای لیوای ١٢ی ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە باکووری بەغدا، سێ چەکدار حەشد برینداربوون.
دەستەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاویکردەوە و تیایدا ھاتووە: "لە دەستدرێژییەکی ئاسمانییدا، فڕۆکە جەنگییەکانی زایۆنی و ئەمریکا، بارەگای لیوای ١٢ی حەشدی شەعبیان لە ناوچەی نەباعی سەربە قەزای تارمییە باکووری بەغدا، بۆردومان کردووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، سێ چەکداری حەشدی شەعبی برینداربوون.
