Zana Natık Kerem
18 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2018
قودس ــ AA
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، نۆ پێگەی بزووتنەوەی حەماسی لە کەرتی غەززە بۆردومانکردووە، ئەوەیش وەک وەڵامدانەوەیەک لە بەرامبەر ئاراستەکردنی کۆلارە ئاگرینیەکان بۆ سەر ئیسرائیل.
لە تویتێکدا، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەڤیخای ئێدرئی نووسیوویەتی "فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، نۆ پێگەی بزووتنەوەی حەماسیان لە باکووری کەرتی غەززە بۆردومانکردووە".
ئەڤیخای ئێدرئی راشیگەیاندووە کە ئەو بۆردومانە لە بەرامبەر ئەو کۆلارە ئاگرینیانە ئەنجامدراوە کە ئاراستەی ئیسرائیل دەکرێن.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.