عێراق

"وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری داوە لەوەی باڵیۆزخانەكەیان لە عێراق دادەخەن"

دەیڤید ئیگناتیۆس: "وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ هۆشداری داوە لەوەی باڵیۆزخانەكەیان لە عێراق دادخەن، ئەگەر سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی هەوڵی زیاتر نەدات بۆ وەستاندنی ئەو هێرشە مووشەكیانەی كە دەكرێنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق".

Zana Natık Kerem  | 26.09.2020 - نوێکردنەوە : 28.09.2020
"وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری داوە لەوەی باڵیۆزخانەكەیان لە عێراق دادەخەن"

Arbil

هەولێر ــ AA

نووسەری ئەمریكی، دەیڤید ئیگناتیۆس رایگەیاند كە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ هۆشداری داوە لەوەی باڵیۆزخانەكەیان لە عێراق دادەخەن، ئەگەر سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی هەوڵی زیاتر نەدات بۆ وەستاندنی ئەو هێرشە مووشەكیانەی كە دەكرێنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق.

دەیڤید ئیگناتیۆس شارەزا لە پەیوەندییەکانی دەرەوە لە گوتارێکدا کە لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردووەتەوە و دەلێت: "داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەوانەیە ببێتە مایەی بانگەشەی سەرکەوتنی ئێران و لە ھەمان کاتدا لەوانەیە ببێتە سەرەتایەک بۆ ئەنجامدانی ھێرشی ئاسمانیی ئەمریکا بۆ سەر ئەو گرووپە چەکدارانەی کە ئێران پاڵپشتیان دەکات.

دەیڤید ئیگناتیۆس نوسیووە: "عێراق ئەو گۆڕەپانەیە كە لەوانەیە لەماوەی هەفتەكانی داهاتوودا، رووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەمریكاو ئێرانی تیایدا بتەقێتەوە كە لەوانەیە ئەوەیش ببێتە رووداوێكی لەناكاوی ئۆكتۆبەری بەر لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەدواوە بێت".

ناوبراو ئەوەشی نووسیووە: "كوژرانی هەر ئەمریكییەك لە عێراق، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ناچار دەكات هێرشی تۆڵەسەندنەوە ئەنجام بدات و هەروەها رووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەكدارەكان لە لایەن سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی-ەوە وەك وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ داوای دەكات، ئێران ناچار دەكات وەڵامی توندو بەهێز لەوبارەوە هەبێت".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın