Mehmet Şah Yılmaz
14 ئادار 2024•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2024
بەغدا - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حسێن کۆبووەوە.
لە بڵاوکراوەیەکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، فیدان ئاماژەی بەوە کرد کە لە بەغدا لەگەڵ فوئاد حسێن کۆبووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان ئاماژەی بەوە کردووە لەو کۆبوونەوە ئەمنییەی بە میوانداری عێراق لە بینای وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە سازکراوە، هەریەک لە وەزیری بەرگریی، یاشار گولەر و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی (میت)، ئیبراهیم کاڵن و جێگری وەزیری ناوخۆ، مونیر کارائۆغڵو بەشداریان کردووە.