Heman Hussein Yaseen
06 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2021
ههولێر - AA
وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی جێگیرکردنی ھێزی پێشمەرگە لە گوندی لھێبان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە هێزی پێشمهرگه له گوندی لهێبان جێگیركراو و ئهوهیش دهخاتهڕوو كه ھەماھەنگی لەنێوان پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عیراقدا ھەیە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە ھاتووە "ئەمڕۆ ھێزێکی پێشمەرگە بۆ پاراستنی سەروماڵی ھاووڵاتییانی کورد گەیشتە گوندی لھێبان، دوای گەیشتن و چوونە ناوەوەی پێشمەرگە بۆ گوندەکە، کۆبوونەوەیەک لەنێوان فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و فەرماندەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا ئەنجامدراو بۆ ئەو مەبەستەش ھەماھەنگی لەنێوان پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عیراقدا ھەیە".
له بهشێكی دیكهی راگهیەندراوهكهدا هاتووه ''لەوکۆبوونەوەیەدا، ھەماھەنگیی و ھاوکاری ھاوبەش لەنێوان ھەردوولا بەگرنگ زانرا، بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ریشەکێشکردنی تیرۆریستان، ھەماھەنگیی و ھاوکاریی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنیەکانی عێراق لە ئاییندەدا زیاتر دەبێت''.
شەوی چواری کانوونی یەکەم، تیرۆریستانی داعش پەلاماری گوندی لھێبان سەربە ناحیەی سەرگەڕان-یان دا، رۆژی دواتریش دانیشتوانی ئەو گوندە ناچار بوون بەھۆی ھەڕەشەکانەوە گوندەکەیان چۆڵ بکەن.
گوندی لهێبان سهربه شارهدێی سهرگهڕان لە قهزای دووبز سەربە پارێزگای كهركووكه، دانیشتوانهكهی كوردن و پێشتر نزیكهی ٤٠ خێزان لهو گونده دهژیان، بهڵام بههۆی هێرش و پهلامارهكانی تیرۆریستانی داعش لهماوهكانی رابردوودا، لەئێستادا نزیكهی ٢٠ خێزان لهو گونده ماونهتهوه.